ژمارەیەک چەکداری داعش ئەمشەو (چوارشەممە) لە نزیک پردی حەلوانی نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا، بازگەیەکی وەهمیان دانا و ژمارەیەک هاوڵاتیان کوشت و ڕفاند.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە جەلەولا، بە دەنگی ئەمەریکای وت " ژمارەیەک چەکداری داعش بە جلی سەربازیەوە بازگەیەکی وەهمیان لە نزیک پردی حەلوان داناوە، 6 کەسیان ڕفاندووە، کە 3 ژن و 3 پیاو بوون، دواتر 3 ژنەکەیان ئازاد کردووە و 3 پیاوەکەیان کوشتووە."
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، چەکدارەکانی داعش هەر لەو ناوچەیە تەقەیان لە 2 کەسی تریش کردووە و برینداریان کردووە.
سەرچاوەکە، وتیشی" زانیاریمان پـێگەیشتووە، گوایە چەند کەسێکی تریشیان کوشتبێت، بەڵام هێشتا لەمە دڵنیا نەبووینەتەوە."