نەجمەدین کەریم: نە سەرۆک وەزیری عێراق و نە پەرلەمان مافی لابردنی پارێزگاری کەرکوکیان نیـیە

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پـێنجشەممە لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ لابردنی نەجمەدین کەریم لە پـۆستی پارێزگاری کەرکوک.

نەجمەدین کەریم لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت پەرلەمانی عێراق هی یەک نەتەوە و دوو تایفەی ئاینیـیە کە بڕوایان بە مافی خەڵکی کوردستان نیـیە.

دەشڵێت سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی لابردنی پارێزگاری کەرکوکیان نیـیە، لەبەر ئەوەی یاسایەکی پەرلەمان هەیە زۆر بە ڕوونی دەڵێت یاساکانی بۆ پارێزگاکان دەرچوون تەنها لەسەر کەرکوک جێبەجێ ناکرێن، چونکە پارێزگای کەرکوک بەپـێی یاسای برێمەر کاردەکات کە دەسەڵاتی دانان و لابردنی پارێزگاری داوە بە ئەنجومەنی پارێزگاکە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتی لەم پـرسەدا نیـیە.

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەی خوارەوەیە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ نەجمەدین کەریم