لیوا بارام: دەشتی نەینەوا چۆڵ ناکەین پێشمەرگە بەرگری دەکات

لە دوای هێرشەکانی دووزخورماتوو، پاریزگای کەرکوک و کۆنترۆڵ کردنەوەی لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە، دەشتی نەینەواش لەو ناوجانەیە کە پێشمەرگە لە شەری داعش دەستی کەوتۆتەوەو وەک بەرپرسانی هەرێم ناوی دەبەن کە ئەو ناوچانە کوردستانییەو بەخوێن ئازادیان کردووەتەوەو چۆلی ناکەن، لە کەرکوک هێزە عیراقییەکان پێشڕەوییان کرد.

لەدەشتی نەینەوا وەک لیوا بارام عەریف یاسین دەڵێت "لە سنووری بەعشیقەو خازرو ناوچەی دی سوپای عیراقی جموجۆلیان پی کراوە، بەڵام پێشمەرگە لە بەرامبەریان وەستاوین، هێرشمان بکەن، بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە."

لیوا بارام باس لەوە دەکات کە ئەمریکا سەیرە رێگەی داوە کە هاوپەیمانێکی لە ناوچەکە روبەڕووی هێرش ببێتەوەو بە چەکی ئەمریکی لێی بدرێت. وتیشی "نازانم ئەو دیموکراسییەتەی ئەمریکا باوەڕی پێیەتی لە کوێی دنیا جێگەی دەبێتەوە."