قسە و باسەکان زۆرن سەبارەت بە ڕەوشی کەرکوک و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەریشی، بەڵام دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەرکوک لە بەرنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی ڕادیۆکەمان ڕاستەوخۆ باسی لە ڕووداوەکان کرد و دۆخەکە بە چی گەیشتووەتەوە.
دەڵێت لە خانەقین کۆبوونەوەیە لە نێوان حشدی شەعبی و پێشمەرگە لە جەلەولا و قەرەتەپەش پیشمەرگە کشایەوە. ئێستا حەشدی شەعبی داوای قەزای خانەقینیش دەکات، بەڵام هەتا ئەم ساتە پێشمەرگە ڕازی نەبووە.
سەبارەت بە قەزای خورماتوو، دڵشاد ئەنوەر دەڵێت لە شەوی ڕابردووەوە هێرش بەردەوامە و هەتا ئێوارە لە بازگەکەی ڕۆژئاوای خورماتوو ماوەتەوە، تەنها 4 خۆبەخش لەوێبوون. پێشوەخت پێشمەرگە جێی هێشتبوون کشابوونەوە و بە قسەی ئەوان خەڵکەکە خۆی شەڕی کردبوو بە چەکی قورسیش لێیان دابوون. و بە پێی وتەی ئەوان فەرماندەیەکی ئێرانی بە ناوی ئاغای ئیقبالی پوور سەرپەرشتی شەڕەکانی کردبوو.
بە پێی ئامارە نا فەرمییەکان نزیکەی 30 کەس کوژراو و 70 کەسیش بریندار بوون.
لە ئێستادا لە سلێمانبەگەوە هەتا ناو کەرکوک بە تەواوەتی ئەو ڕێگەیە لە ژێر دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبییە.
Your browser doesn’t support HTML5