تەنگەژەو ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حکومەتی عێراقی لەنێوان لێدوانەکانی هەر سێ لایەنەکەدا تیكڕا پەیوەندیان بە کۆمەڵێک تەوەری گرنگەوە هەیە کە تا ئەوڕۆکە لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمەوە یەکلایی نەکراونەتەوە. بەڵام دوابەدوای ریفراندۆم هەڵوێستی توندی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەرامبەر نەکردنی ریفراندۆم کێشەکانی قوڵتر کردەوە. هاوکات بەدەر لە خودی کێشە هەرە جومگەییەکانی شاری کەرکوک و نەوتی ناوچەکەو یەکلایی نەبونەوەی کۆمەڵێک چاڵەنەوت و خاوەندارێتی و سود وەرگرتن لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی. ئەمە بێجگە لەترسی زیندوکردنەوەی رەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لەناوچەکەدا بەهۆی ئەو لێدوانە توندانەوە کە تێکڕا کە چەندین سیناریۆی جیاوازی لەپشتەوەیە؛ بارودۆخەکەی هەستیارتر کرد...
رۆژنامەی ئیندی پێندينت بەریتانی ، لەسەر روداوەكانی ئەم دوایەی ناوچەكە، وتارێكی رۆژنامەنوس و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست، “پاتریك كۆبێرن” ی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا روداوەكانی چەند رۆژی رابردوی بە گەورەترین كارەساتی مێژویی كورد لەقەڵەم دەدات،
پاتریك كۆبێرن دەڵێت” كورد لەماوەی 2 رۆژی رابردو، لەسەدا 40 ی ئەو خاكەی بە پاشەكشەكردن لەبەرامبەر هێزەكانی عێراق لەدەستداوە”.
ئەم رۆژنامەنوسە، پێیوایە هێدی هێدی رون دەبێتەوە ، كە پارتی و یەكێتی حزبە سەرەكیەكانی كوردستان، رێككەوتبون لەسەر ئەوەی هیچ بژاردەیەكی دیكەیان نیە جگە لەكشانەوەیان لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، هەروەها نوسیویەتی” ئەوان دەیانزانی، زۆر لەوە لاوازترن روبەروی هێزەكانی عێراق بوەستەوە و هاوپەیمانیان نیە داوای هاوكاری لێبكەن.
ئاسۆ جەبار لە مێزگردێکی راستەوخۆدا بۆ دەنگی ئەمریکا میوانداری پەرلەمانتاریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵ زانا رۆستایی و چالاکوانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئارام جەمال و لێکۆڵەرەوەی سیاسی رامبۆد لوتف پوری دەکات سەبارەت بە پرسی کەرکوک و پرسە پەیوەندیدارەکانی....
جیاوازی ئەم کارەساتە چییە لەگەڵ کارەساتەکانی دیکەدا؟ ئایا کورد لەپێناو ریفراندۆم و دوو کانە نەوتدا سەرجەم کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان و سەرجەم کانەنەوتەکان و سیادەی خۆی لەدەست نەداوە؟ چ ئومێدێک هەیە لەگەڵ عێراقدا و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە؟ پەرلەمانی کوردستان تا دێ کۆبونەوەکانی دوادەخاو تا دێ کێشەکان و قەیرانەکان کەڵەکە دەبن؟
سەرەتا ئارام جەمال وتی "هەموو شتێک خرایە خزمەتی ریفراندۆمەوە، ئەو ریفراندۆمە زۆر بە ئاشکرا دیاربوو کە نامانگەیەنێتە کەنارێکی ئارام؛ بەڵکو ماڵوێرانیمان بەسەردا دەهێنێت."
زانا رۆستایش دەڵێت "لەبەغدا زۆر زۆر سوپاسی بارزانی دەکەن و دەڵێن دەرفەتێکی زێڕینی بۆ ئێمە رەخسان کە ئێمە بە خەیاڵیش ئەم دەرفەتەمان بۆ رێنەدەکەوت، لەسەر سینییەکی زێڕین پێشکەشی ئێمەی کرد." و دەڵێن "ئیتر ئێمە ناوەستین تا کۆتا سنوری حوکمی یاسایی، ئەوەندەی دەستور رێگەیان پێبدات بە ملیم جێبەجێی دەکەن."
رۆستایی دەشڵێت "گەڕانەوەیە بۆ ساڵی 2003 ، چونکە ماددەیەک لەدەستوری عێراقیدا هەیە ماددەی 143 یە سنوری ئیدارەی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە بۆ ئەوکاتەی کە رژێمی سەدام رووخا."
دەشڵێت "پارتی و یەکێتی دەسەڵات و سامانیان لەدەستدابوو، هەردوکیان لێ وەردەگیرێتەوە."
بەڵام رامبود لوتف پوری گەشبینانە دەڕوانێتە پرسەکەو دەڵێت "کورد و عەرەب بە شیعەو سونەشەوە لەعێراقدا تازە فەلسەفەی پێکەوە ژیانیان لەژێر پرسیاردایە."
دەشڵێت "من بەهیچ شێوەیەک لەسەر ئەو بڕوایە نیم کە حکومەتی و هەرێم بۆ لەداهاتودا دەچێتەوە ژێر باری ئەو نیزامەی کە دوبارە هەموو شتێکی خۆی بکاتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی."
بەڵام ئارام جەمال پێیوایە "سەرکردایەتی سیاسی ئیشی لەسەر بچوککردنەوەی مرۆڤی کورد کردووە."
دەشڵێت "هیچ دوژمنێک و تەنانەت هیچ داگیرکەرێک هێندەی ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە ئێستا هەوڵی نەداوە و ستراتیژییەتی ئەوە نەبووە دۆزی کورد ناشرین بکات و مرۆڤی کورد ناشرین بکات."
Your browser doesn’t support HTML5