خەڵک لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی ئابووری خرابدا ژیان بەسەر دەبات، هەر پرسێکی سیاسی وەک نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی خەڵات عومەر ئاماژەی بۆ دەکات، "پیویستە چاککردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵک لە پشتییەوە بێت". سیاسەتی حکومەتی عێڕاقی بەرەو خراپی دەروات دەرهەق بە حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەشی، بەتایبەتی وادەردەکەوێت حکومەتی عیڕاقی نەخوازێت دانوستان بکات، خەڵات هاورایە لەگەڵ ئەو بۆچوونە، دەشڵیت "خرابترین حکومەتە، هەموو داهاتی حکومەتی هەرێمی خستووەتە ژێر دەستی خۆی، بودجەشی ناداتێ، ئەم حکومەتە پەنا دەباتە بەر پرسی کردنی خەڵک، دەیەوێت لە ناو هەرێم ناکۆکییەکان قووڵ بکاتەوە بۆ ئەوەی دوواجار خۆی وەکو فریادڕەس دەرکەوێت."
سەبارەت بەو پرسە سیاسییانەی کە لە هەرێمی کوردستان باسی حکومەتی کاتی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، خەڵات دەڵێت "لام سەیرە داوای حکومەتی کاتی دەکەن، لە کاتێکدا حکومەتەکە شکستی خواردووە و چەندین گرفتی ئابووری هەیە، ئەمان بەشداردەبن لە چیدا پیویستە ئەو حکومەتە خۆی ئەو گرفتانە جارەسەر بکات کە تووشی بووە، هەڵبژاردنی پێش وەخت بژارەیەکی باشە بەلام سیاسییەکان دەزانن کە دەتوانن بیکەن."
Your browser doesn’t support HTML5