پاش چەندین مانگ مشتومڕ لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک، دواجار یەکێتی و پارتی لەسەر ئەندازیار تەیب جەبار ڕێکەوتن.
بەڵام هەمووی چەند مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پارێزگاری شارەکان. بۆ تاووتوێی ئەم مژارە، نوسەر و رۆژنامەوان لەتیف فاتیح فەرەج پێی وایە ئەگەر یەکێتی و پارتی بهێڵن تەیب جەبار یان هەر کاندیدێکی کوردی تر دەتوانێ بەرنامەکانی خۆی جێبەجێ بکات، هەرچەندە لای وایە کە ئەرکەکەی قورس دەبێت "لەم چەند مانگەی بەدەستییەوە ماوە ئایا دەتوانێت کوردو عەرەب و تورکمان لەیەکتر ئاشت بکاتەوە، بەئەزموونی دوو پارێزگاری تری کەرکوک کە کورد بوون، ئەوەندەی بەکێشەی کوردەوە سەرقاڵ کرابوون، نێو ئەوەندە گرفتیان لەگەڵ عەرەب وتورکمان نەبوو".
لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکات ئایا ئەم پارێزگارە کوردە دەتوانێ رێ لەو کۆمپانیانەی پارتی و یەکێتی بگرێت لە بردنی نەوتی کەرکوک، کە یەکێکە لە گرفتەکان، دەشڵێت "لە ماوەی رابردوو فاروقی مەلا موستەفا ویستوییەتی پرۆژەیەک لە کەرکوکدا بکات، بەڵام پارتی و یەکێتی ویستوایانە ببن بە شەریکی لەبەر ئەوە پرۆژەکەی نەکردووە، یەکێتی و پارتی وازیان لە خەڵکو خاکی کەرکوک هێناوە، بەڵام وازیان لە نەوتەکەی نەهێناوە."
Your browser doesn’t support HTML5