عەدنان کۆچەر: ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب لە کەرکوک ڕوو لە زیادبوونە

لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لیستێکیان دەستنیشانکردوە لە هەڵبژاردنی داهاتوی عێراقدا هەموویان بەو لیستە دابەزن، بەڵام ئەبینین هێشتا لەسەر کێشەکانی نێوان خۆیان بۆ نمونە لەکەرکووک ڕێنەکەوتوون، چی وای لێکردوون بۆ ئەم هەڵبژاردنە ڕێکەون.

ئایا لایەنەکان مەترسی ئەوەیان هەیە لیستی عەرەب بتوانێت دەنگی زیاتر بێنێت؟

کاریگەری ئەم یەکبوونەی کورد لەسەر عەرەب چۆن ئەبێت؟، ئایا ئەوانیش هەمان هەنگاو دەنێن بەیەک لیست بەرامبەر بەکورد دابەزن.

ئەگەری هەیە لەپێناو بەرژەوەندیەکی کاتیدا لایەنە سیاسیەکانی کورد ڕێکەوتبن؟، یاخود دوای شکستەکان بەخۆیاندا چوونەتەوە و بەرژەوەندی لەوەدایە یەک بن؟.

بەهۆی دۆخی ناوچە دابڕاوەکانەوە زۆر لەکوردەکان ئاوارەبوون، ئایا ئەوانە ئەتوانن بەئاسانی بگەڕێنەوە و دەنگ بدەن، ئایا سەرژمێری ئاسان دەکرێت یاخود ئەوە گرفتە بۆ لایەنە کوردیەکان و حکومەتی ئیتحدادی؟.

دوای ئەوەی هێزە کوردیەکان لەکەرکوک وناوچە دابراوەکان کشانەوە، خەڵکی کورد متمانەی بەو پارتانە ماوە دەنگیان پێبدات؟.

لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، عەدنان کۆچەر چاودێری سیاسی دەڵێت " ئەو کۆبوونەوانەی لایەنە سیاسیەکان تەنها لەپێناوی کۆبوونەوەی قاوە خواردنەوەیە".

كۆچەر دەشڵێت دوابەدوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کورد، عەرەبەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بەپەلە کوبوونەوەیان لەکەرکووک ئەنجامدا بۆ ئەوەی یەکبگرن، هەروەها تورکمانەکانیش بەشیعە و سوونەوە کۆبوونەوەیان کرد ئەیانەویت ئەوانیش خۆیان بکەن بە یەک لیست.

کۆچەر ووتیشی "ئەم کۆبوونەوانە ڕەکبەرەکانمان یەک دەخات".

کۆچەر ئاماژەی بەوەشدا کە "ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب لە کەرکوک ڕوو لە زیادبوونە، هەروەها پارێزگاری سەپێنراو بەسەر کەرکووکدا کە عەرەبە دەبێتە سەرۆکی ئیئتلافی عەرەبی"، ووتیشی "ئەگەر لە ماوەی ئەم 6 مانگەی داهاتوودا ئەم پارێزگارە خزمەت بە دەنگی عەرەب بکات، پێم وایە هەموو عەرەب یەکگرتوو دەکات".

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عەدنان کۆچەر