دهشتی جهمال سهرۆكی فیدراسیۆنی سهرتاسهری پهنابهرانی عێراق ئاشكرای دەكات لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یازدە هەزار كەس لە هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كردووە.
سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ئەوەی خستە ڕوو" لەو یازدە هەزار كەسەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو كۆچیان كردووە لە80%ی گەنجن و لە 20%ی خێزانن، زۆرترین ڕێژەش لە هەرێمی كوردستانە لە سلێمانی و ناوچەی پشدەر و ڕانیە تۆماركراوە"
دەشتی جەمال ئاماژەی بە هۆكارەكانی كۆچكردن كرد و هەروەها ئەو هەنگاوانەی فیدراسیۆنەكەیان دەیگرێتەبەر بۆ ڕێگرتن لە كۆچی بەلێشاو بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتوێژەكەدایە
Your browser doesn’t support HTML5