ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد وتی" كێشەی نێوان هەولێر و بەغداد نەوتە، هەتا حكومەتی هەرێم نەوت بەسەربەخۆ بفرۆشێت حكومەتی عیراقی بەپێی یاسای بودجە ناتوانێت بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت."
سەبارەت بە دانیشتنەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی وتی"لە ساڵی ڕابردوەوە هیچ كۆبونەوەیەك لەنێوان بەغداد و هەولێر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نەكراوە،ئەو كۆبونەوانەی پێشوتریش كران هیچ ئەنجامێكی نەبوو."
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە حكومەتی عیراق ئەمساڵ نەتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات هاوشێوەی حكومەتی هەرێم ئارام شێخ محەمەد ڕەتی كردەوە و گوتی هەتا ئێسـتا حکومەتی ناوەندی هیچ کاتێـک موچەی دوانەخستووە.
ئەم وتانەی ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج مانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە و پاش پێنج مانگیش دوێنێ دوای 10 سەعات كۆبونەوەی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران بڕیاردرا هەفتەی ئایندە نیو موچە بدرێتە مامۆستایان.
Your browser doesn’t support HTML5