عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا : به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی کوردی بۆ به‌غداد گرفته‌کان چاره‌سه‌ر نابن

وه‌فدی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غداد، سه‌ره‌ڕای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کێری، به‌ پێی رای چاودێران گرفته‌ کانیشیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند ی ده‌به‌نه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ. به‌رای نوسه‌رو چاودێری سیاسی عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا "پێده‌چێت ئه‌و کێشانه‌ش باس بکرێت و ئه‌مریکییه‌کانیش تا راده‌یه‌ک وه‌ک و لایه‌نێکی نیوه‌ندگیر رۆڵ بگێڕن، جونکه‌ کۆی ئه‌و کێشانه‌ داروخانی سیاسی لێده‌که‌وێته‌وه‌."

نوسه‌ره‌که‌ له‌ دریژه‌ی جاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌شی کوردی باس له‌وه‌ ده‌کات، ئه‌مریکاش مه‌ترسی ئه‌و دۆخه‌ سیاسییه‌ی عێراق له‌ به‌رچاو ده‌گرێت بۆیه‌ ده‌یه‌وێت فشاره‌کانی به‌و ئاقاره‌ بێت که‌ دارمانی سیاسی و ترازاندن روو نه‌دات که‌ ئێستا وه‌کو ئه‌گه‌رێک به‌ڕێوه‌یه‌، ده‌شڵێت "دروست کردنی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات له‌ لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، بارگرژی زیاتری له‌ نێو پێکهاته‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن خستۆته‌وه‌، هه‌وڵه‌که‌ زیاتر وه‌ک دوور خستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌ سه‌کۆی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک له‌وه‌ی که‌ بیه‌وی حکومه‌تیکی ته‌کنۆقرات پێکبهێنێت، وه‌فدی کوردیش له‌سه‌ر پشکی خۆی قسه‌ ده‌کات، به‌ تایبه‌تی بژارده‌ی گۆڕین یان دانانی که‌سانی تر له‌و پۆسته‌ به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کورد."

درێژه‌ی وتوێژه‌که‌ له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا گوێ بیستی ببن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا