شوان داودی: ئەمەی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا روودەدات شەڕی چاڵەنەوتەکانە

تەنگەژەو ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حکومەتی عێراقی لەنێوان لێدوانەکانی هەر سێ لایەنەکەدا تیكڕا پەیوەندیان بە کۆمەڵێک تەوەری گرنگەوە هەیە کە تا ئەوڕۆکە لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمدا یەکلایی نەکراونەتەوە. بەڵام دوابەدوای ریفراندۆم هەڵوێستی توندی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەرامبەر نەکردنی ریفراندۆم کێشەکانی قوڵتر کردەوە. هاوکات بەدەر لە خودی کێشە هەرە جومگەییەکانی شاری کەرکوک و نەوتی ناوچەکەو یەکلایی نەبونەوەی کۆمەڵێک چاڵەنەوت و خاوەندارێتی و سود وەرگرتن لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی. ئەمە بێجگە لەترسی زیندوکردنەوەی رەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لەناوچەکەدا بەهۆی ئەو لێدوانە توندانەوە کە تێکڕا کە چەندین سیناریۆی جیاوازی لەپشتەوەیە؛ بارودۆخەکەی هەستیارتر کردووە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتوێژی لەگەڵ ئەندامپەرلەمانی کورد لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی عێراق شوان داودی دا سازکردووە...

شوان داودی دەڵێت "کەکوک بە لایەک ناڕوات بەڕێوە، چارەنوسی کەرکوک هەر لایەنێک بیەوێت بە تەنها یەکلایی بکاتەوە، هەم خۆی توشی هەڵە دەکات هەم خەڵکەکەش توشی کارەسات دەکات."

دەشڵێت "ئەو رێکەوتنانەی کە تا پێش 2014 هەبووە تا ئەوشوێنانە ئەمریکییەکان دەنگ ناکەن."

هەروەها دەشڵێت "شەڕەکە شەڕی چاڵەنەوتەکانە، شەڕی دیکەیە لە کەرکوک دەکرێت."

سەبارەت بە لێدوانەکانی بارزانی و لاوازی و بەهێزی حکومەتی عێراق شوان داودی دەڵێت "بارزانی وتی من گوێ لەکەس ناگرم و ئەمە بڕیارێکەو پاشگەزنابمەوە."

دەشڵێت "حکومەتی عێراق لاواز نیە، بەهێزەو لەسەرکەوتنێکی گەورەوە گەڕاوەتەوە، لەداعشی بردۆتەوە، ئێستاش پشتییوانی ئێران و تورکیای هەیە، پشتیوانی نێودەوڵەتیشی هەیە، ئەوەی لەناوچەکەدا بە تەنیا ماوەتەوە ئێمەیەن وەک کورد."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شوان داودی