لە پاش ئەوەی هێزەکانی عێراق شاری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی جێ ناکۆکی لەسەرەکانیان کۆنترۆڵکرد، پـێدەچێت پەیوەندیـیەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بچنە قۆناغێکی نوێـیەوە.
شیروان شەمیرانی نووسەر و توێژەری سیاسی لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت شێوزاێکی دیکەی پەیوەندی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروستدەبێت، وە ئێستا حکومەتی حەیدەر عەبادی پشـتگیریـیەکی نێودەوڵەتی تەواوی هەیە، بە تایبەتی لە لایەن ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە.
دەشڵێت بەشێکی ئەو هێز و پـێگەیەی هەرێمی کوردستان پـێشتر لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهاندا هەیبوو، پەیوەندی بە جەنگی دژە تێرۆرەوە هەبووە، بەڵام ئێستا وا شەڕی داعش نەماوە.
Your browser doesn’t support HTML5