مێزگرد: هەرێمی کوردستان لەبەردەم دەستور و یاساو تراژیدیادا

پاش ریفراندۆم و هێرشەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بارودۆخی سیاسی و هاوکات تەنگەژەکان زیاتر لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا قوڵتر و ئاڵۆزتر بوونەتەوە. بەڵام ئایا ئەم روودداوە سیاسی و لەشکرییە تا ئەم سنورانە دەوەستن یان هەنگاوی خراپتر و ترژیدیدتر لەئارادایە، ئایا ئەم رووداوە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ کۆی رووداوە مێژووییەکاندا کە بەسەر کورددا هاتووە؟ ئایا بەهۆی ریفراندۆمەکەوە کورد جارێکی دیکە دەکەوێتەوە ژێر یەک چەتری یاسایی و دەستوری و ئابوورییەوە کە رێساو یاساکانی حکومەتی عێراقییەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە پرسی کەرکوک و کۆی پرسە پەیوەندیدارەکان بەو پرسەوە مێزگردێکی راستەوخۆی لەگەڵ بەڕێزان نوسەر و لێکۆڵەرەوە ئاسۆ کەمال و پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی گۆڕان کاوە محەمەد و نوسەر و لێکۆڵەرەوە ئارام تەها سازکردووە...

ئاسۆ کەمال دەڵێت "حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی هێرشیان کردۆتەسەر کوردستان، خەڵکیان کوشتووە، کارەساتێکی ئینسانی گەورەیان دروستکردووە، خەڵکیان توشی دڵەڕاوکێ کردووە."

دەشڵێت "حیزبی دەسەڵاتدار لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی و بنەماڵەی تاڵەبانییەوە تەسلیمی حکومەتی عەبادی کرا، ئەمانە رێیان بۆ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردەوە کە بێن." هاوکات ئاسۆ کەمال لەنێو مێزگردەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەش دوروژێنێت...

بەڵام کاک کاوە دەڵێت "ئەوەی لە 16 ی ئەم مانگەدا روویدا دەرئەنجامی ئەو ریفراندۆمە بوو."

دەشڵێت "هەموو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ کورد بەهۆی ئەو ریفراندۆمەوە لەدەستدرا."

هاوکات کاوە محەمەد دەڵێت " مەسعود بارزانی دەهاتە سەر شاشەو باسی دروستکردنی دەوڵەتی دەکرد، هەموو دوژمنەکانی یەکخست و کردینی بەیەک بەرەی یەکگرتوو لەدژی هەرێمی کوردستان."

هاوکات ئارام تەها لەدیدگایەکی یاساییەوە تیشکدەخاتە سەر تراژیدیاکەو دەڵێت "ئەم رووداوە رەگوڕیشەیەکی یاسایی و دەستوری و سیاسی پێشوەختی هەیە."

هاوکات دەشڵێت "ئەم مامەڵەیە ئێمەی خسوتە ژێر سەقفێکی دەستورییەوە کە کۆمەڵیک ئەحکام و بنودی تایبەت بە خۆی هەیە، پەخش دەبێتەوە بەسەر بنەمای سەروەری دەستوری و بەسەر بست بەستی زەوی و ئاسمان و ئاو و خاکی عێراقدا."

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی مێزگردەکە