دکتۆر سەردار عەزیز: کورد ئامادەنییە بۆ ئەوەی چی دەکات لە سەردەمی نوێدا

هەرێمی کوردستان سەرەڕای خێرایی ئەو بارودۆخانەی دووای 16 ئۆکتۆبەر روو بەرووی بووەتەوە، تەنها چارەسەری لەبەردەمیدا مابێت، گفتوگۆکردنە لەگەڵ حکومەتی ناوەند.

دکتۆر سەردار وەک توێژەرێکی سیاسی لای وایە فرسەتی هەڵسانەوەی کورد لەم دۆخەدا ئاستەنگ بێت، دەشلێت "کورد پیویستە بچیتەوە بە شێوازی حوکمڕانیو ئامادەکاریمان بۆ روداوەکان، ئێستا ئێمە لە دۆخێکی دژوارداین لەبەردەم جێبەجێکردنی پلانی ولاتانی هەرێمی و ولاتانی نێودەولەتیش تەماشاکەری روداوەکانن، هەموو ئەوەی روبەرومان بووەتەوە، بەهۆی ریفراندۆم ونەبوونی بەرنامەیەکی روون بووە دوای ریفراندۆم و خۆ ئامادەنەکردن."

ئەم نوسەرە کە لە وڵاتی ئیرلەندا دەژی باس لەوەدەکات کە وڵاتەکەیان لە ساڵانی رابردوو توشی قەیرانی دارایی بووەتەوە، بەلام ئەوان چۆن جارەسەرییان کردووە، سەردار وتی "گەران هەرچی رۆشەنبیرو بیرمەندی ئێرلەندییە لە هەرکوێ بوون کۆیان کردنەوە تاوەکو لەگەڵ حکومەت دابنیشن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، دووای بە قسەکردنی ئەوان، شەش مانگی نەبرد ئێرلەندا ئەو دۆخەی بەسەرکەوتوویی تێ پەراند، بەلام لە هەریمی کوردستان گوێ لەکەس ناگرن، دەسەلاتێک لە چوارچیوەیەکی تەسکدا بیر دەکاتەوە و گوێ تەنها لەخۆیان دەگرن، ئێستا سەردەمیکی ترە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیز