ماوەی دوو هەفتەیە پەیوەندیـیەکی ڕاستەوخۆی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە، ئەمەش وەک دەڵێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
سەردانی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا لە 20 ی مانگی یەک و کۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق، هەنگاوێکی سەرنج ڕاکێش بوو لە پاش ئەو گرژیانەیلە نێوانیان دروستبوو بەهۆی ڕووداوەکانی 16 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو کە تیایدا هێزە عێراقیـیەکان دەسەڵاتدارێتی کەرکوک و زۆربەی ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکانیان گرتەوەدەست.
بەپـێی زانیاریـیەکان هەردوولا بە کۆمەڵێک ڕێکەوتن گەیشتوون. هەروەها عەبادی لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کۆبووەوە و لەوێش کۆمەڵێک بەڵێن بە لایەنی کوردی دراوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا ڕوون نیـیە ئایا بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی و هەمیشەیی دەگەن یان نا.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایە ئەو بەستەڵەکە شکا کە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی مانگی نۆوە دروستبوو؟
ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەی برد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان.
دلێر مەحمود، ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
Your browser doesn’t support HTML5