له پارێزگای سلێمانیدا 720 هه‌زار كه‌س تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه و هێشتا نزیكه‌ی 500 هه‌زار هاوڵاتی ماون كه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، وە هەتا ئێستا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه نزیكه‌ی 54%ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ڕێژه‌كه له نێوان 74% بۆ 76% بووه.
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوبه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان له پارێزگای سلێمانی جیابوونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه له‌لایەن حكومه‌تی عێراقه‌وه دانی پێدا نه‌نراوه هه‌ربۆیه ئاماره‌كانی ئه‌وان ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه و له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی حسێب ده‌كرێن.
هێشتا كات له به‌رده‌ستدایه تاكو هه‌ڵبژاردن، وە هاوڕێ تۆفیق له‌و باره‌یه‌وه وتی كه ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتر ببێته‌وه و خه‌ڵكی زیاتر تۆماری بایۆمه‌تری بكه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5