بڕیارە هەڵمەتی هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی عێراق لە 10 ی مانگی چوار دەسـتپـێبکات هەتا 11 ی مانگی پـێنج، واتە ڕۆژێک بەر لە پـرۆسەی دەنگدانەکە. بۆیە چاوەڕواندەکرێت لەو ماوەیەدا هەموو لایەنە سیاسیـیەکان بەرنامە و پـلانەکانی خۆیان بۆ خەڵکی بخەنە ڕوو بەو ئامانجەی دەنگێکی زیاتر بۆخۆیان بەدەستبهێنن.
بەڵام یاسین تەها، شیکەرەوە و شارەزای سیاسی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لەبەر ئەوەی لە عێراقدا زۆربەی هێزەکان لە یەک دەچن و شەریکی ئەو سیستمە سیاسیـیەن کە ئێستا لە کاردایە و حوکمڕانی دەکات و هەروەها هاوبەشن لەو ماڵوێرانیـیەی کە بەسەر کاری سیاسی و ئابوری و دارایـیەکانی عێراقدا هاتووە بە کوردستانیشەوە، هیچ کامیان ناتوانێت لەو زەلکاوە بێتە دەرێ و هەوڵبدات نمونەیەکی جیاوازتر پـێشکەش بکات، بۆیە پەنادەبەنە بەر یەکتر شکاندن."
Your browser doesn’t support HTML5