سەرباری قەیرانە یەکلەدوایەکەکانی بواری ئابوری و سیاسی بەڵام دیاردەی ترسناکی گەندەڵی و نادادپەروەری لەهەرێمی کوردستان و لەتەوای عێراقیشدا بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی شەفافیەت و رێکخراوە جیهانییەکان گرفتی گەورەی گەندەڵی و نادامەزراوەیی و ناشەفافییەت کاریگەری گەورەی خستۆتە سەر سیستمی حکومڕانی و ژیانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستانیشدا.
ئاسۆ جەبار بۆ پتر بەدواداچوون لەسەر ئەو هێزە نوێیانەی کە بەم دواییانە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا دروستبوون و چۆنێتی بەڕەنگاربونەوەیان بەرامبەر نادادپەروەری و گەندەڵی لە عێراق و هەرێمدا وتووێژی لەگەڵ هاودید و دەستەی دامەزرێنەری هاپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی خاتوو خانم رەحیم دا سازکردووە...
خانم رەحیم دەڵێت "دادپەروەری و دیموکراسی وەک هەموو پرسەکانی تر لە هەرێمی کوردستان غەرق بوون لە نادادپەروەری و نادیموکراسی."
دەشڵێت "ناتوانیت دادپەروەری فەراهەم بکەیت، ئەگەر دامەزراوە حکومییەکان دامەزراوە نەبن."
هاوکات "دادپەروەری ئەوەیە دەرفەتی هاوبەش هەبێت بۆ هەموان بۆ ئیش و خوێندن و دامەزراندن".
سەبارەت بە رەوشی حیزبە سیاسییەکانیش دەڵێت "حیزبە سیاسییەکان بەتایبەتی دەسەڵاتداران چەکیان هەیە، پارەیان هەیە و هێزیان هەیە، دەتوانن چەک بەکاربهێنن بۆ سەرکوتکردنی دیموکراسیەت لە هەرێمی کوردستان."
Your browser doesn’t support HTML5