دکتۆر سەردار عەزیز: تا گەندەڵی هەبێت پێکدادان لە نێوان پارتی و یەکێتی روو نادات

لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بەرزانی وا دەخوێنرێتەوە کە لە دووای ئەوەی یەکێتی بە وتەی ئەوان یەکڕیزی نیو ماڵی کوردیان لە بەغداد پەرتەوازە کردووە، پارتی لە کوردستان مامەڵەی تر لەگەڵ یەکێتیدا دەکات.

ئایا ئەو دۆخە بە کوێ دەگات؟ ئایا پارتی دەتوانێت هەژموونی بەسەر هەموو کوردستان وەک یەک بکات؟. دکتۆر سەردار عەزیز وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی باس لەوە دەکات کە پارتی ئەوەی کەلە بەغداد بەدەستی نەهێنا کە سنووری جوگرافیای لە رێگەی پۆستی سەرۆک کۆمار ئاڵو وێر پێبکات، باشتر ئەو پۆستە بقۆزێتەوە بۆ پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی، ئەوەی بۆ نەچووە سەر، لەبەر ئەوە هەڵوێستی تری هەیە "پارتی پاش دەرکەوتنی وەکو یەکەم براوەی هەڵبژاردنەکان، دەیەوێ ببێتە حیزبی حوکمڕان هەموو کایە ئیداریو ئاستی دیبلۆماسییەت کۆنتڕۆڵ بکات، شتێکیش دروست بکات، کۆکردنەوەی لایەنەکانی تر لە دەوری چەند پۆستێک و باری ئابووری".

بەڵام هێشتا لە کوردستان زۆنی سەوزو زەرد هەیە، ئایا ئەگەر پارتی ئەوە بکات بۆی دەچێتە سەر، یان یەکێتی بەوە رازی دەبێت، لەو بارەیەوە سەردار عەزیز دەڵێت "بە پێچەوانەوە پارتی نایەوێت خۆی سنووردار بکات، پارتی دەزانێ ئەو لایەنانەی تر پەرتەوازەو کەرت وپەرتن، هەمان دۆخی خووی ئیستیعمارانە دوپات دەکاتەوە کە دەڵێت "پەرت بکەو زاڵبە"، دەسەڵاتی گەورەی بەسەر سلێمانیدا دەبێت، بەهۆکاری ئەوەی پەرت بووە، ئاسان دەتوانێت زاڵ بێت یان پەراوێزی بخات، دۆخێکی خەمناکە، دەبوو لەو فرەییەی لە سڵیمانی هەیە، ئەلتەرناتیڤ بهاتایە کایەوە و کوردستانی ئاراستە بکردایە، نەک کوردستان بەرەو ئاراستەیەک بەرێت، دەسەڵاتی یەک حیزبی دروست بێت و دیموکراسیەتێكی شکلی."

سەبارەت بەو بارگرژییەی لە پەیوەندی ئەو دوو حیزبە روویداوە، دکتۆر سەردار لای وایە ئەوە شتێکی نوێ نییە بۆ پارتی و یەکێتی، هەروەها وتی "لەسەردەمی ئاشتی هەردوولا ویستویانە کوردستان پێکەوە ببەن بەڕێوە، ئیدارەیان یەک خستووە، تەنانەت پانتایی ئابوریان رێک خستووە، بەڵام رەنگە وا نەمێنێت، دۆخی حیزبو نیو دێتە کایەوە."

پارتی و یەکێتی هێزی چەکداری تایبەت بەخۆیان هەیە، ئایا مەترسی پیکدادانی لێناکرێت، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار عەزیز دەڵێت "ناگاتە ئاستی پێکدادان، دەبێت سوپاسی گەندەڵی بکەین، ئەگەر ئەو گەندەڵییە نەبوایە، شەری نێوخۆ لە نێوانیاندا رووی دەدا، گەندەڵییەکی زۆر هەیە بەشی ئەو نوخبە سیاسییە دەکات، شەڕەکە دەگاتە ئاستی تر، میدیا، ئاستە کۆمەڵایەتییەکان."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیز