شەوی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق متمانەی خۆی بەخشیـیە عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیری نوێی وڵاتەکە و هەروەها بەشێک لە وەزیرانی حکومەتەکەی پەسەندکرد کە دووانیان کوردن.
لە ئێستادا ڕوون نیـیە ئایا هیچ وەزارەتێکی دیکە بەر پـێکهاتەی کورد دەکەوێت و ئەگەر بکەوێت بەر چ لایەنێک دەکەوێت.
بەڵام ئارەزو مەحمود ئەندامی نوێی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی وەها بڕیارە وەزارەتێکی دیکە بەر کورد بکەوێت و بەر یەکێتی نیشتمانی بکەوێت، بەو پـێـیەی خاوەنی 21 کورسـیە لە پەرلەمانی عێراقدا.
Your browser doesn’t support HTML5