وەفدی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە، پرسی ئەم وەفدەش هاوشانی کۆبوونەوەکانی تر چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەیە کە ساڵانێکە وەک خۆیان ماونەتەوە، لەسەرو هەمووشیانەوە دۆسێی نەوتە.
دڵشاد مەجید یەکێکە لەو شارەزایانەی بەردەوام بابەتە شیکارییەکانی لە فەیسبووکی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەم وتووێژەش راشکاوانە لای وایە کە دەبێت ئەو ڕێکەوتنەی لە سەردەمی عەبادیدا واژۆ کراوە خاڵەکانی جێبەجێ بکەن "جێ بەجێکردنی خاڵێکی دەستورە کە دەبێت سەروەری دارایی و سنوور و سیاسەت لە دەستی حکومەتی ناوەندیدا بێت، خواستێکی نێودەوڵەتی و جیهانیشی لەگەڵدایە، بە تەنها خواستی عێڕاق نییە."
زۆری ئاڵؤزییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر دۆسێی نەوتە، پێشتر بەرپرسە سیاسییەکانی کورد دەنگیان دلێر بوو کە نایانەوێ ئەو نەوتە رادەستی بەغداد بکەن، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، بەرای ئەم شیکەرەوەیەش هەرێمیش رای گۆراوە، دەشڵێت "نەوتی هەرێم لە ناو سیستمی جیهانی ووزەدا نیە، کارەکان بەو ئاراستەیەیە دەیانەوێ نەوتی هەرێم بێتە ناو سیستمی وزەی جیهانەوە، کە بە قاچاخ فرۆشتنی تیا نییە، لەبەر ئەوەی کەرکوک لە نەخشەی وزەی جیهانیدایە، ئەوە بوو وەریان گرتەوە، حکومەتی هەرێم بەدووای گرێنتیدا دەگەڕێت، کە دوای رادەست کردنی نەوت، بەغداد لە رابردوی فرۆشتنی نەوتی هەرێم نەکۆڵێتەوە، هەرێم لەوە دەترسێت ودەیەوێ گرێنتییەک وەربگرێت."
پاش هاتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەریەک لە هەرێم و بەغداد، بە بۆچوونی دڵشاد بۆ زیاتر رازی کردنی عێڕاقە "ئەو سکاڵایەی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بێ یاسایی لە فەرەنسا لە لایەن عێڕاقەوە دژی تورکیا کراوە، ئەگەری زۆر هەیە تورکیا بیدۆڕێنێت، بەو هۆکارەیە تورکیا بەردانەواندنی زۆر بۆ بەغداد دەکات، رەنگە بڕیاری ئەوەش بدەن کە لەمەودوا بەتەنها لەگەڵ بەغداد مامەڵە بکەن."
Your browser doesn’t support HTML5