ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و موسڵ لە لایەن حەشدی شەعبی و لایەنگرەکانیان وەک خەڵکی ناوچەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێن بە تەواوەتی داخرا و هاتووچۆی نێوان ئەو دوو شارە نەماوە، سەڵاح ساڵح چاڵاکێکی سڤیلە بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی حەشدی شەعبی بە زورەملێ وەرەقەی لە ماڵی شیعە و سوونە و تورکمان و شەبەک و لە هەموو ماڵێکی دا لە دوکان و فرۆشگا و بەنزینخانە کە ڕۆژی پێنجی مانگ بێنە سەر شەقام و داوا بکەن حەشدی شەعبیان دەوێ، حەشدی شەعبی لیوای سی لەگەڵ عەسائیب ئەهل حەق و خوراسان و ئەهلی بەدر و ئیمام عەلی هەموویان خۆیان کردە یەک کە خەڵک بێنە سەر شەقام.
ناوبراو دەڵێت خوی لە شوێنی ڕووداوەکە بووە کە هاتووە دوا ئۆتۆمبێل بووە لە شوێنی ڕووداوەکە دەرچووە، رێگای موسڵ - هەولێر بە تەواوی گیرا حەشدی شەعبی بە شۆفەڵ و هەمەر ئەو رێگایەیان داخست و پێنج شەش خێمەی گەورەشیان هەڵدابوو پیاو ماقۆڵان و ئافرەتان و منداڵان و خەڵکی دیاریان هێنابوو لافیتەیان دابووە دەستیان کە وەرنە سەر شەقام بە زۆر خەڵکیان کۆکردبووە کە دژی حکومەتی عێراق بێنە سەر شەقام و داوای مانەوەی حەشدی شەعبی بکەن.
قەزای خەبات دوا قەزای سنووریە دەکەوێتە نێوان هەولێر و موسڵ ڕۆژانە هاتووچۆیەکی زور لە نێوان ئەو قەزایە و موسڵ و ناوچەکە بە گشتی هەیە و خەڵکی ناوچەکە نیگەرانن بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایە
هێمن قادر قایمقامی قەزای خەبات بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی کێشەیەک لە خۆیان لە ئیدارەی موسڵ هەیە ئیدارەی موسڵ وەکو پارێزگا بە نیازی ئەوەن پۆلیسی ئتیحادی یان ناوچەکە، پۆلیسی پارێزگای موسل بێنن لە شوێنی حەشدی شەعبی دابنێن بۆ بازگەکان ئەو بازگانەی کە دەکەونە دەرەوەی ساتری هێزی پێشمەرگە بەڵام حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنگرانیان رێگاکەیان داخستووە لە دژی ئەو بریارەی پارێزگای موسڵ هیچ پەیوەندیەکی بە سنووری هەرێمی کوردستانەوە نیە کێشەکە لە نێوان خویانە وایان پێ باشە کە حەشدی شەعبی لە شوێنی خوی بمێنێتەوە پۆلیسی ناوچەکە پۆلیسی پارێزگا نەهێتە شوێنی ئەوان بۆ بازگەکان.
قایمقامی خەبات زیاتر دەڵێت ئەکید کاریگەری دەبێت ئێستا لەوانەیە خەڵکی ئێمە لەوێ گیری خواردووە بە هەمان شێوە لە ڕووی بازرگانیشەوە ڕۆژانە هاتووچۆیەکی زور هەیە لە نێوان پارێزگای موسڵ و هەولێر گۆڕینەوەی بازرگانی و شت و مەک کاریگەری خوی دەبێت.
کاربەدەستانی ناوچەکە دەڵێن ئەو بازگەیە کەوتووتە نێوان قەزای خەبات و قەزای حەمدانیە حەشدی شەعبی لێی بووە و حکومەتی عێراقیش بریاریدا کە بازگەکە بیگۆڕێت بۆ بازگەی پۆلیسی پارێزگای موسڵ ئەمەش ناڕەزایی زوری لێکەوتووتەوە لە لایەن حەشدی شەعبی و لایەنگرەکانیان بۆیە بەو هۆیەوە رێگاکەیان داخستووە.
Your browser doesn’t support HTML5