سالار مەحمود: ئەگەر گەندەڵی نەبێت زیاد لە 100 هەزار دەرفەتی کار لە عێراقدا هەیە

دوابەدوای شکستی داعش و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقدا و رەواندنەوەی کۆمەڵێک گرفت و پرسی هەڵواسراو لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی لەلایەن خەڵک و دامەزراوەکانەوە رووبەڕووی حکومەت بوونەتەوە. پـرسی بێکاریی و سازکردنی پرۆژە ستراتیژییە ئابوری و جومگەییەکان بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوەی وڵاتێک کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە نەوت و سووتەمەنی... بوژاندنەوەی ئابوری تەنها زۆرکردنی بیرە نەوتەکان نیە، بەڵکو بوژانەوەی کشتوکاڵ و کەرتە جیاواز و هەمەڕەنگەکانی ئابوری و هاوردەکردن و هەناردەکردن تێکڕا کۆڵەکە گرنگەکانی بوژانەوەی ئابورین. هاوکات بنبڕکردنی گەندەڵی و کارکردن بۆ بەدامەزراوەکردنی کەرتە تایبەت و گشتییەکان هەنگاوگەلێکی ستراتیژی گرنگن لەپێناو بەردەوامی و گەشپێدانی ئابوریدا.

ئاسۆ جەبار لەو بارەیەوە بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی سازکردووە لەگەڵ راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق سالار مەحمود....

سالار مەحمود دەڵێت "ئەگەر رێگە بگیرێت لەدیاردەی گەندەڵی زیاد لە 100 هەزار دەرفەتی کار لەعێراقدا هەیە."

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "دۆخی هەرێمی کوردستان لەناوچەکانی خواروی عێراق باشترە."

لە دەرئەنجامدا سالار مەحمود دەڵێت "ئەگەر هاتوو چارەسەری پەتای گەندەڵی نەکرێت، ئەوا کاریگەرییە خراپەکانی کەمتر نیە لەگەندەڵی."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سالار مەحمود