سۆران عومەر: هەرێمی کوردستان رێگە چارەی تری نییە جگە لە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا

رێکنەکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا گرفتێکی بەردەوامەو تا پێکهێنانی کابینەی نۆ کە ماوەیەکی کەمە دەست بەکار بووە، ئەو کێشانە وەکو خۆیانن.

سەبارەت بە پێدانی شایستە داراییەکانی هەڕێمی کوردستان لە لایەن بەغداوەو لە بودجەی عێڕاقدا کە لە دەستووری عێراق ئاماژەی بۆ کراوە، هەروەها جێبەجی نەکردنی ماددە دەستورییەکانی سەبارەت بە قەیران و گرفتەکانی ناوچە جێناکۆکەکان، هەروەها گرفتی دەرهێنان و هاوردەکردنی نەوتی هەرێم و رادەست نەکردنەوەی بە بەغداد.

لەوبارەیەوە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان سۆران عومەر دەڵێت "نە بەغداد بە دەستورو جێبەجێ کردنییەوە دەربەست بووە نە هەرێمی کوردستانیش، باجی ئەو ئاریشانەش خەڵکی هەرێم داوییەتی."

کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم پاش ئەوەی دەست بەکاربوو وەفدی ناردە بەغداد، لە رابردووش ئەو وەفدانە سەردانیان کردووەو هیچ لەمەسەلەکە نەگۆڕا، ئەمجارە چی؟ لەو بارەیەوە سۆران عومەر دەڵێت "دەسەڵات داران لەهەرێم گەیشتونەتە ئەو راستییەی مانەوەیان لە دەسەڵات بەندە بەوەی کە لەگەڵ بەغداد رێکەون و شایستە داراییەکانی هەرێم لە ناوەند وەرگرن و بەوەش خەڵکی هەرێمەکە کە ساڵانێکە زۆر ماندوون، ببوژێنەوە، رێگە چارەی تریان لەبەردەستدا نییە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سۆران عومەر