ڕۆڵی کورد و پـێگەی لە پـێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا

لەم راپۆرتە ڕا و سەرنجی سێ نووسەر و رۆژنامەوانی دیار ئەحمەد میرە و ستران عەبدوڵا و سامان نوحوەرگیراوە لە مەڕ رۆڵی کورد و پێگەی لە دامەزراندنی حکومەتی عێراقی، ئایا کورد دەتوانێت ناکۆکییەکانی نێوماڵی شیعە بە قازانجی خۆی بەکاربهێنێت؟

سامان نوح : نابێت دڵ بەوە خۆش بکەین لە نێو حیزبی دەعوە ناکۆکی هەیە، ئەوان دەگەنە رێکەوتن

ئێستا روونە دوو بەرەی ماڵی شیعە دروست بووە کە چاوەڕوان دەکرێت گەورە هاوپەیمانی پەرلەمانی دروست بکەن، یەکێکیان نزیکە لە ئەمریکاوە ئەوی تریان نزیکە لە ئێرانەوە، کورد دووای چ بەرەیەکیان دەکەوێت، ئایا کورد بژاردەی لەبەر دەستە، یاخود شوێن کەوتوو دەبێت، کە بەلای سامان نوحەوە "کورد کە دانوستانەکانی نەباتە بەغداد، هاتنی ئەو وەفدانە بۆ هەرێم و واژۆکردنی رێکەوتن، وەک رابردوو سەنگی نابێت، کورد دەبیت بچێت لە بەغداد سیاسەت بکات."

ئەحمەد میرە: کورد دوور بێت لەو بەرەیەی ئێران چاکترە

یەکێک لەو بۆچونانەی کە کاریگەری ئەمریکاو ئێران بەسەر عێراقەوە، وای کردووە، ئاسان دوو بەرەی ئەو دوو ولاتە ببینرێت، ئەحمەد میرە لەو بارەیەوە پێی وایە "مەترسییە بۆ کورد پشتگیری بەرەی ئێران بکات، لە کاتێکدا ئێران ولاتێکە بەرەو قەرانی قووڵی سیاسی مل دەنێت."

بە درێژایی چەندین خوڵی کابینەی حکومەتی عێراقی بەڵێن دەدرێ و کورد واژۆ دەکاو گرفتەکانی وەک خۆیەتی هەر لە گرفتی بودجە، تا پێشمەرگەو ناوچە کێشە لەسەرەکان و گرفتی دیش، بژارەی بەشداری نەکردن چی؟

ستران عەبدوڵا : قازانجی کورد لە بەشداری کردنە لە حکومەتی عێراقی نەوەکو کشانەوە

لەو بارەیەوە ستران عەبدوڵا پێی وایە ئەوە خەونی عەرەبەکانە کورد دوور بکەوێتەوە "بەشداری کردن زۆر لە بەرژەوەندی کوردە وەک لە پاشەکشێ، کورد ئەگەر ئەو حوجەیە بدات بەدەستەوە، ئەو کات عێراق هیچ بەرپرسیارێتییەکی بەرامبەر کورد نامێنێت."

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی یەحیا بەرزنجی