بەپـێی لێدوانی کاربەدەست و فەرماندە لەشکریـیەکانی عێراق، ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش زۆر نزیکبووەتەوە، بەمەش هیچ شارێکی گەورەی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی داعش نامێنێت.
بەڵام دوو شارۆچکەی گرنگی وڵاتەکە لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەریان هێشتا لە ژێر دەستی داعشدان.
شارۆچکەی تەلەعفەری زۆرینە تورکمان لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ، هێزەکانی عێراق لە دیوی باشوری ڕۆژئاوای نزیکبوونەتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نیـیە کە لەم نزیکانە بە نیازی ڕزگارکردنی بن. هەروەها پـێش چەند مانگێـکیش تورکیا ئاگاهی دا لەوەی نابێت هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵیان لە ڕزگارکردنیدا هەبێت.
لە پارێزگای کەرکوکیش شارۆچکەی حەویجە و ناوچەیەکی فراوانی دەوروبەری لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان و بەو پـێـیەی لە شاری کەرکوکەوە نزیکە بووەتە جێی نیگەرانی و وەک مەترسیـیەک بۆ سەر شاری کەرکوک لێی دەڕوانرێت.
پـرسیار لێرەدا، ئەوەیە لە پاش شاری موسڵ کام لەو دوو شارۆچکەیە ئامانجی داهاتووی هێزەکانی عێراق دەبێت؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
دکتۆر فەرهاد قادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
دکتۆر محەمەد بازیانی، بەڕێوەبەری سەنتەری هودا بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.
Your browser doesn’t support HTML5