راديۆى ده‌نگى موسڵى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان ئێستا له ده‌ست داعشه و ناوهكهيان كردووته راديۆى به‌يان ئه‌م راديۆيه په‌خشى ده‌گاته ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژانه هه‌واڵ و به‌رنامه‌ى جۆراو جۆر و سرودى ئاينى په‌خش ده‌كه‌ن به‌رپرسانى ئيدارى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێن چه‌ندين جار تهشويشمان خستووته سه‌ر راديۆى به‌يانى داعش به‌ڵام فرێكوێنسى ماوه ماوه ده‌گوڕن و به‌م هۆيه‌وه جارێكى تر پهخشهكهيان ده‌كرێته‌وه ، غياس سورچى وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان له موسڵ و به‌رپرسى پێشووى ئه‌و راديۆيه به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند ئه‌و راديۆيه كه ئێستا داعش په‌خشى گهياندووته هه‌رێمى كوردستان پێش هاتنى داعش ناوى راديۆى ده‌نگى موسڵى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان بوو به‌ڵام كه داعش هات و شه‌ڕ درۆست بوو ناوى گۆڕدراوه و بۆ به راديۆى به‌يان.
لاى خويهوه سه‌عيد مهمو زينى كارگێرى لقى چوارده‌ى موسڵ به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له‌باره‌ى ئه‌و راديۆيهوه ده‌ڵێ سه‌ره‌تا راديۆى به‌يانى داعش په‌خشى به‌هێز بوو به‌ڵام به‌م كۆتايىى ته‌شويش خراوه‌ته سه‌رى و لاواز بووه و په‌خشه‌كه‌ى ده‌گاته چه‌ند ناوچه‌يه‌كى كوردستان و به چه‌ندين زمان په‌خش ده‌كرێت لهوانهزمانهكانى فه‌ره‌نسى و ئينگليزى و عه‌ره‌بى و كوردى و ئه‌لمانى و چه‌ندين زمانى تر كه رێژه‌يان گه‌يشتووته 10 زمان .
وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى ده‌ڵێ رۆژانه متابعه‌ى راديۆى به‌يان ده‌كه‌ين كه ته‌نها به سێ زمان په‌خش ده‌كرێت ئه‌وانيش زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى و توركمانيه، زمانى كوردى هه‌ردوو زاراوه‌ى كورمانجى و سۆرانى هه‌يه پێشكه‌شكارى كورمانجى به لههجهكهى خه‌ڵكى ناوچه‌ى ههكاريه له كوردستانى توركيا و سۆرانيهكهش به له‌هجه‌ى سليمانى قسه‌ده‌كات.
داعش له رێگاى راديۆى به‌يان و بڵاوكراوه‌يه‌ك كه رۆژانه به سه‌ر خه‌ڵكى موسڵ دابه‌ش ده‌كرێت په‌يامه‌كانيان به خه‌ڵكى موسڵ و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سهه‌ڵاتى خوى و هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌گه‌يه‌نێت ، له به‌رامبه‌ردا له هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه راديۆيهك دامه‌زراوه به ناوى راديۆى ئه‌لغه‌د كه تايبه‌ت كراوه بۆ خه‌ڵكى موسڵ و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و خه‌ڵك له‌ناو موسڵ په‌يوه‌ندى به‌و راديۆيهوه ده‌كه‌ن و باسى ژيان وگوزهرانيان ده‌كه‌ن و داعشيش به‌رده‌وام له رێگاى به‌رنامه راستهوخوكانى ئه‌م راديۆيهوه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و سه‌ربڕين له كارمه‌ندانى راديۆكه ده‌كه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5