بەرپرسێکی هێزەکانی دژە تیرۆر لە موسڵ فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ئەلساعدی باس لە دووا پەرەسەندنەکانی بەشی خۆرهەڵاتی شاری موسڵ دەکات و دەڵێت " دوو رۆژە هێزەکانمان لە باکوورو باشوورەوە پێشڕەویان کردووە، گەڕەکەکانی موسەنا و فارابی و بەلەدیات و سوکەر ئازادکراون، لە خوارووشەوە پەڕیونەتەوە و پردی چوار کۆنترۆڵ کراوە، کە هەردوولای شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە."
ئەو بەرپرسەی دژەتیرۆری عێراقی باس لەوە دەکات داعش لە بەشی چەپی شارەکە زیانی زۆریان بەرکەوت و ورەیان بە تەواوەتی داڕوخاوە، زیانی گیانی زۆریشیان هەبووە، "چەندین چەکداری عێراقی کوژراون، لە نێو کوژراوەکانیش چەکداری ڕەگەز بیانی و عەرەبی هەن."
ئەو بەرپرسە کە یەکێکە لە بەرپرسەکانی هێزی دژە تیرۆری عێڕاقی، هێزەکەیان تاوەکو ئێستا لە نێو موسڵ رۆڵی کاریگەرییان بینیوە، دەشڵێت "به هۆکاری بوونی زیاتر لە ملیۆنێک خەڵک کە شارەکەیان جێنەهێشتووە، پاراستنی. پرۆسەکە زۆر خێرا نییە، دەنا داعش ئێستا کاریان هەوڵدانە بۆ درەنگ کۆتایی هاتنی پرۆسەی ڕزگارکردنی موسڵ نەوەکوتوانایان."
موسڵ لە دوولا پێکهاتووە، لای راست و لای چەپ کە ڕووباری دیجلە کردوویەتی بە دوو بەشەوە، خۆرهەڵات و خۆرئاوا، لە ماوەی رابەدوو هێزەکانی عێراق لای چەپیان پاک کردبووە، ماوەیەکە پرۆسەی ڕزگارکدنی لای راستیش دەستی پێکردووەو بە پێی لێدوانەکانی بەرپرسان، سوپای عێراق لە پێشڕەویدایە.
Your browser doesn’t support HTML5