یاسین ته‌ها: له‌ موسڵ وێنه‌ی سیستانی پۆلیسی فیدڕاڵ پارێزگاری ده‌کات

دوای لاواز بوون و له‌ناوچوونی داعش له‌ عێڕاق به‌ تایبه‌تی له‌ موسڵ و ئه‌و شارانه‌ش که‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بوو، ئایا داعش وه‌کو فیکر، له‌ ناو چوون؟ ئایا یاخیبوونی سونه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی دیکه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌یاسین ته‌ها وه‌کو شاره‌زاو شیکه‌ره‌ی سیاسی، ده‌ڵێت "کێشه‌کانی سونه‌ ی‌ عێڕاق زیاتر له‌ جارانه‌ و قووڵ تر ده‌بێته‌وه‌".

لای وایه‌ تاوه‌کو سونه‌ له‌ عێڕاقدا هێزێکی بێ ده‌سه‌ڵات ودوور بێت له‌ هه‌موو پێگه‌یه‌کی سیاسی، ئه‌و جۆره‌ به‌رهه‌ڵستکاری وتاخیبوونه‌ کۆتایی نایه‌ت، وتیشی "شیعه‌کان به‌ هێنانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هێزانه‌ی تریش که‌ زیاتر پاڵنه‌رێکی مه‌زهه‌بی ده‌یان بزوێنێت، له‌ پاڵ شه‌ڕی داعش ناوچه‌کانی سونه‌ نشینیشیان داگیر کرد، ببینه‌ له‌ فه‌لوجه‌ چه‌ندین ریکخراوی مه‌زهه‌بی شیعه‌ کارده‌که‌ن، که‌ فه‌لوجه‌ ، به‌رده‌وام جێگه‌ی یاخییانی سونه‌ی توندڕه‌وبووه‌، جگه‌ له‌وانه‌ش ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سیڤڵ کراوه‌ له‌ لایه‌ن چه‌کداره‌کانی شیعه‌وه‌و رێکخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ سه‌ریان نوسیوه‌، کێشه‌ی مه‌زهه‌بی له‌ ئه‌وجی قووڵ بوونه‌وه‌دایه‌"

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی دووای داعشیش ته‌ها ده‌ڵێت "له‌ نێوان براوه‌کانی شه‌ڕ که‌ کوردو شیعه‌کانه‌،له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتی شه‌ڕو کێشه‌ دروست ده‌بێت، وه‌ک چۆن ئێستا له‌ نێوان کوردو کورد له‌ ئارادایه‌و له‌ نێوانگروپه‌ جیاوازه‌کانی نێوانحه‌شدی شه‌عبی له‌ تکریت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ یاسین تەها