لیوا بارام یاسین: سوپای عێراقی به‌ ته‌نها ناتوانێت موسڵ ئازاد بکات

رزگارکردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانه‌وه‌، بووه‌ته‌ مایه‌ی مشتومڕی زۆر، له‌ ناو موسڵێش هه‌واڵه‌کان وا باس ده‌که‌ن که‌ داعش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌وتووه‌ته‌ خۆی بۆ له‌ ده‌ست نه‌دانی موسڵ، لیوا بارام یاسین به‌رپرسی میحوه‌ری به‌عشیقه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "داعش به‌ له‌ ده‌ستدانی موسڵ واته‌ کۆتایی هێنان به‌ خه‌لافه‌ته‌که‌یان له‌ عێڕاق، له‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ خه‌ریکی سه‌نگه‌ر قایم کردنن."

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌کان وه‌کو که‌سێکی سه‌ربازی، ئه‌و لای وایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچه‌ کورد نشینانه‌ ئازاد ده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنی سیاسیش بکرێت، ئه‌وا له‌ ناوخۆی موسڵێش به‌شداری ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ش که‌ دژی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت و چۆڵکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی ئازادیان کردووه‌ به‌ نه‌مانی داعش. لیوا بارام ده‌ڵێت "نه‌ گوێ به‌ لێدوانی به‌رپرسه‌ عێڕاقییه‌کان ده‌ده‌ین نه‌حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و ناوچانه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌کانی کوردن، به‌ پارێزگاری کردنی خسوسییه‌تی خه‌ڵکی تریش له‌ کرستیان و تورکمانه‌کان ئازاد کراون و چۆڵکردنی جارێکی دی مه‌حاڵه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ لیوا بارام یاسین