قوسه‌ی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵی له گه‌ڵ ئاواره‌کان له ده‌وری که‌مپه‌که‌یان له نزیک موسڵ کۆببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رهاتی ژیانی خۆیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وی دا به‌یان بکه‌ن. ئه‌و بیره‌وه‌ری ئه‌و کاتی ئاوا گێڕایه‌وه:
"ئه‌وان قۆڵبه‌ستیان کردم و بۆ لای دادوه‌رێکی داعشیان بردم. به شڵانگی په‌لاستیکی لێیان دام و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردم بمکوژن. دادوه‌ره‌که وای به کورتی سوال و جوامی لێکردم، که نه‌مزانی داخوا ئه‌و خه‌ڵکی مووسڵه یان شوێنێکی تره. به زاراوه‌یه‌کی کۆنی عه‌ڕه‌بی قسه‌ی ده‌کرد، زۆریان بۆ هێنام پشت له دادوه‌ره‌که بکه‌م و بۆیه قه‌ت ڕووی ئه‌وم نه‌دیت."
تاوانی قوسه‌ی هه‌وڵی خۆ ڕزگارکردن له ژێر خه‌لافه‌تی ئه‌بوو به‌کری به‌غدادی و پشتیوانانی جیهادی ئه‌و بوو، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وه شاری موسڵیان گرت ئه‌و شاره‌یان چه‌ند سه‌ده بۆ سه‌ر ده‌می سزاکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ندی گه‌ڕانده‌وه. ژنان به تاوانی بێ ئابڕووی سه‌نگه‌سار کران. جوادابیرانی گومان‌لێکراو به سیخوڕی سه‌ریان بڕدرا. ئه‌وانه‌ی له "هێمای ئه‌خلاقی" جیهادییه‌کان سه‌رپێچیان کرد له نیو خه‌ڵک دا لێیان درا، و هی دیکه‌ش خرانه به‌ندیخانه.
گه‌ڕان به ده‌وری که‌مپه‌کانی ئاواره له باکووری عێڕاق، وه‌ک که‌مپی خاسر که ئاواره‌ی زۆری بۆ هاتن، زۆر که‌س هه‌ن که داستانی سته‌مکاری داعش بگێڕنه‌وه. ئه‌و دانیشتووانه‌ی موسڵ که له دژی داعش بوون هه‌وڵی خۆیان دا له نێو ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه و دایکان و باوکان سوور بوون که کچه‌کانیان له به شوودانی به شێوه‌ی داعش دوورکه‌نه‌وه.
قوسه‌ی ده‌ڵێت به‌ختی هێنا که دادوه‌ره‌که ئازادی کرد، به‌ڵام هوشداری پێدا که ئه‌گه‌ر سه‌رپیچی یه‌کی دیکه بکات ئه‌وه ده‌یکوژن.
محه‌مه‌د، برا گه‌وره‌ی قوسه‌ی، ته‌مه‌ن 49 ساڵی و بابی هه‌شت کچان به له‌رزینه‌وه ئه‌و رووداوانه‌ی وه‌بیر هاتنه‌وه که ملیتانه‌کانی داعش له گه‌ڕه‌کی ئه‌ل زه‌هرای موسڵ ئه‌نجامیان دا بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامدانی قانوونی شه‌ریعه ترس بخه‌نه نێو خه‌ڵک و نه‌یارانیان.
په‌ره سه‌ندنی سزاکان
محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک ئیعدام کران یان ده‌ستیان بڕدران. هه‌روه‌ها ژنانیان به تاوانی بێ ئابڕووی سه‌نگسار کران. ئه‌من بۆ ئه‌و ڕووداوانه نه‌چووم چونکه نه‌مده‌توانی چاویان لێبکه‌م. زۆر کارێکی مه‌ترسیدار بوو. کاتێک داعش کاری سزادانیان ئه‌نجام ده‌دا گه‌ڕه‌کێکیان ده‌گرت و نه‌یان ده‌هێشت هات و چۆی ئوتوموبیل هه‌بێت. داوا له دانیشتوان ده‌کرا که له ئه‌و کاتانه‌دا به‌شداری بکه‌ن."
له ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی که داعش رووبه‌رووی له ده‌ست دانی هه‌ریم هه‌م له عێڕاق و هه‌م له سوریایه، سزاکان توندتر بوونه که ئهمهبهش به پیی مه‌ده‌نێکانی ئاواره‌ی موسڵه.
قوسه‌ی ده‌ڵێت، "هه‌موو سزاکان زیادیان کردووه. بۆ سهرپیچێک که پێشتر لێدان هه‌بوو، ئێستا کوشتنه."
کچه‌کانی موحه‌مه‌د خۆشحاڵن که ڕزگاریان هاتووه. هه‌مووی ئه‌و کچانه پێش هاتنی داعش خوێنده‌واری باشیان هه‌بوو . کچێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ستێره‌ناس، و کچێکی دیکه‌ی 16 ساڵه که زۆری پێ خۆشه ببێته نیگارکێش و یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێم نیشاندا هی سه‌رده‌مێک له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری داعشدا بوون.
هه‌موو دانیشتووانی که‌مپه‌که خۆشحال نین که په‌یامنێرێک ببین و قسه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ن. هێندێک به گومانه‌وه چاوی لێده‌که‌ن. هێندێک له ئه‌و گومانانه له ترسه‌وه دێت. ئاواره‌کان یان که‌سێکیان له ده‌ست داوه یان ڕووداوه‌کان کارتێکردنی خراپیان له سه‌ر هزریان هێشتۆته‌وه. که‌مپ نشینێک ده‌ڵێت ئه‌وان نایانه‌وێت شتێک بڵێن که ڕه‌نگه دوایی تووشی گرفت بن.
کێ بۆ باوه‌ڕپێکردن ده‌بێت؟
به‌ڵام دوژمنایه‌تی بابه‌تێکی دیکه‌یه.
هێندێک له دانیشتووانی که‌مپه‌که به منیان گوت که ژماریه‌کی زۆر له دراوسێیه‌کانیان به هاتنی ملیتانه‌کانی داعش خۆشحاڵ بوون و پشتیوانانیان له ده‌سه‌ڵاتداری توندڕه‌وی کرد، به‌شی زۆرتری له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێک له ڕێبه‌ران له پارتی به‌عسی سه‌دام حوسێن بوون. ناکرێت مه‌زه‌نده بکرێت که له ڕاستی دا چه‌ند که‌س پشتیوانیان له بیرۆکه‌ی داعش کرد و چه‌ند که‌س ئێستا هه‌لپه‌رستن یان هاوکاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیندوو بمێنن.
به‌ڵام دیندار زیباری، کاربه‌ده‌ستێکی کورد یه‌ک شه‌مه گوتی، گرینگه له بیرمان بێت که گه‌لێک عه‌ڕه‌بی سونی خرانه به‌ر کونتڕۆڵی داعش. ئه‌و گوتی "سونییه‌کان لێره قوربانین". ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا که پێشمه‌رگه ڕووبه‌رووی گرفتێکی به‌رده‌وامه که بۆیان ده‌ربکه‌وێ پاش گرتنه‌وه‌ی گونده‌کان باوه‌ر به کێ بکه‌ن یان کێ ئێستاش پشتیوانی له داعش ده‌کات.
به ده‌ست پێکردن بۆ ئازاد کردنی موسڵ، حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان هێندێک شارۆچکه و گوندی گرتوونه‌وه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له ماوه‌ی هه‌ریم و به‌غدا ده‌مه‌ته‌قه‌یان له سه‌ر بوونه. سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود بارزانی و کاربه‌ده‌ستانی باڵای کورد له سه‌ر ئه‌و گوندانه پێداده‌گرن که ئه‌و گوندانه‌ی پێشمه‌رگه له " ناوچه‌کانی ژێر ده‌مه‌ته‌قه" ڕزگاری کردوون وه‌ک به‌شێک له هه‌ریم بمێننه‌وه.
بۆ ئێستا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق له شه‌ری دژی داعش دا هاوکاری ده‌که‌ن به‌ڵام توێژێنه‌ران خۆش بین نین که ئه‌و ناوچانه‌ی ڕزگار کراون به ئاسانی دابه‌ش بکرێن و ده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌تنی و تایفه‌یی وا ده‌که‌ن کورده‌کان و عه‌ڕه‌به‌کان به‌شه‌ڕ بێن.
ئه‌م ڕاپۆرته له لایه‌ن، Jamie Dettmer له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه له باشیک ئاماده کرابوو.