هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 142 بەرامبەر 102 متمانەی پـۆستی وەزیری بەرگری لە خالید ئەلعوبەیدی سەندەوە، ئەمەش بە تاوانی گەندەڵی و خراپـی بەڕێوەبردن لە وەزارەتی بەرگریدا.
خالید عوبەیدی لای خۆیەوە نەک هەر ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵکو سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتار و کاربەدەسـتیش بە گەندەڵی تاوانباردەکات و دەشڵێت لابردنەکەی سیناریۆیەک بووە لە دژی.
لابردنی عوبەیدی وەک وەزیرێـک لەسەر گەندەڵی هەنگاوێـکە هەندێـک دەسـتخۆشی لێدەکەن، بەڵام هەندێـکیش هەن بە پـێچەوانەوە دەڵێن چونکە کەسێـکی پاک بووە گەلە کۆمەکیـیان لێکردووە و لە پـۆستەکەی لایانبردووە.
ئێستاش هوشیار زێباری وەزیری دارایی بە دۆخێـکی هاوشێوەی عوبەیدی تێپەڕدەبێت، بەڵام ئایا پەرلەمان چی لەسەر ئەم بڕیاردەدات هێشـتا ڕوون نیـیە.
پـرسیار لێرەدا ئایا پەرلەمانی عێراق بە ڕژدی بڕیاری داوە کاربەدەسـتانی گەندەڵ لە پـۆستەکانیان لابدات، یان ئەمە تەنها بەشێـکە لە شەڕی سیاسی نێوان لایەنەکاندا؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
عادل نوری، ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
Your browser doesn’t support HTML5