گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆیی عێڕاق ده‌ڵیت له خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی دا 104 خۆپێشانده‌ر و هه‌شت له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئسایش له شاری به‌غدا و باشووردا کوژراون.
سه‌عد مه‌عن یه‌کشه‌مه گوتی که 6،107 خۆپێشانده‌ر و زیاتر له 1،200 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش له ماوه‌ی نائارامی دا بریندارن.
خۆپێشانده‌ران که زۆربه‌یان پیاوبوون، پاش نێوه‌ڕۆی یه‌کشه‌مه به کاتی خۆجیی له هه‌ر دوو لای شه‌قامه‌کانی شاری سه‌دردا بڵاوبوونه‌وه. سه‌ربازان جاده‌ی سه‌ره‌کییان به‌ربه‌ست کرد و نه‌یانهێشت خۆپێشانده‌ران به‌ره‌وپیش بچن؛ ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران کرد و گازی فرمێسک ڕێژیان به کارهێنا.
خۆپیشاندانه‌کان هه‌روا به‌رده‌وامن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، عادل عه‌بدلمه‌هدی داوای کردوه که خۆپێشانده‌ران له شه‌قامه‌کان جێ بهێڵن.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری ئه‌لجه‌زیره عیمران خان که له به‌غداوه ڕاپۆرتی کردووه گوتی، "بێجگه له خۆپێشاندانه‌کان، هه‌روه‌ها قه‌یرانی سیاسیش له ئارادایه. حکومه‌تی یه‌کساڵه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عادل عه‌بدل مه‌هدی هێشتاش ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه."
بڕیار بوو یه‌کشه‌مه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی پاڕلمانی پێک بێت، به‌ڵام پێک نه‌هات. سه‌رۆکی پاڕلمان له کۆنفڕانسێکی په‌یامنێریدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران ڕاگه‌یاند. گه‌لێک که‌س داوا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنی نوێ بکرێت.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی ئاسایش بۆ ناوه‌ندی به‌غدا ڕه‌وانه کراون و خۆپێشانده‌رانیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوور خستوونه‌وه. ئه‌و گۆڕه‌پانه خاڵی یه‌که‌می خۆپێشاندانه‌کان بوو کاتێک ڕۆژی سێشهمه ده‌ستیان پێ‌کرد. له ئه‌و کاته‌وه خۆپێشاندانه‌کان بۆ شاره‌کانی باشور په‌ره‌یان سه‌ندووه و سه‌رکوتێکی قورس له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه له ئارا دایه و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کوژراون خه‌ڵکی شاری به‌غدادن.