ته‌قینه‌وه‌کان له‌ عێڕاق 13 که‌س ده‌کوژن

دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتوموبیلی بومبکراوه‌ له‌ عێڕاقدا

به‌ پێی وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی پولیسی عێڕاق هێرشبه‌رێکی خۆکۆژ 11 که‌س ده‌کوژێت.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن شه‌مه‌ له‌ باشووری به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب بۆ سه‌ر له‌شکری عێڕاق 13 که‌سی کوشت، که‌ شه‌ش سه‌ربازیشیان له‌ نێو دان.

کاربه‌ده‌ستانی پولیس کوتیان هێرشبه‌رێکی خۆته‌قێنه‌ر به‌ ئۆتومۆبیلی بۆمبکراو خۆی له‌ خاڵێکی پشکنین له‌ شاری یوسفیه‌دا ته‌قانده‌وه‌، له‌ ئاکاما دا 11 که‌س کوژران، له‌ نێویان دا دوو سه‌رباز، و لانی که‌م 24 که‌سیشی بریندار کردن. له‌ ئه‌م هێرشه‌دا چه‌ندین ئوتومۆبیل زیانیان پێ گه‌یی.

یوسفیه‌ له‌ 20 کیلومتری باشووری به‌غدا هه‌ڵکه‌وتووه‌.

چه‌ند کاتژمێر دواتر، بۆمبێکی سه‌رجاده له‌ لاتفیه‌‌ له‌ باشووری به‌غدا له‌ ژێر له‌شکری پاسه‌وانی دا ته‌قیه‌وه‌ و دوو سه‌ربازی کوشت و پێنج که‌سیشی بریندار کرد.

کاربه‌ده‌ستانی پزشکی پشتڕاستی ژماره‌ی کوژراو و بریندارانیان کرد. هه‌موو کاربه‌ده‌ستان ناوی خۆیان ئاشکرا نه‌کرد له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێنه‌درا بوو له‌ گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بدوێن.

عێڕاق له‌ وه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ ڕووبه‌رووی کوشتار له‌ لایه‌ن یاخی بووانی سونی یه‌وه‌ بووه‌، له‌ ده‌مێکدا گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام و ملیتانانی هاوپه‌یمانی ناوچه‌کانی به‌رفره‌وانیان له‌ به‌شه‌کانی ڕۆژئاوا و باکوور گرتۆته‌ ده‌ست.