وەزیری دەرەوەی بەریتانیا زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراقدا هەن

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت بڕوایان وایە لە نێوان 10 بۆ 13 هەزار چەکداری داعش لە عێراقدا هەبن.

فیلیب هامۆند ڕۆژی سێشەممە ئەمەی بۆ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەڵام بۆ سوریا هیچ ژمارەیەکی ئاشکرا نەکرد و تەنها گوتی مەزەندە دەکرێت لە سوریا نزیکەی 80 هەزار چەکداری ئۆپـۆزسیۆن هەبن کە نە داعشن و نە لە بەرەی نوسرەن.

سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لە باکوری سوریا، هامۆند گوتی ئەوە پـێشـنیارێـکی کارا نیـیە.

پاشان گوتی حکومەتەکەی خوازیارە لە قۆناغێکدا و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێـکی نێوان هێزە جیهانیـیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناو سوریا، بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات نەمێنێت.