وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت که‌سی دووه‌م له ناو داعش به هێرشێـکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای موسڵ له باکوری عێراق کوژراوه.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی نووسیویه‌تی " به‌پـێی زانیاری ورد هێرشێـکی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و له ئاکامدا ئه‌بو عه‌لا ئهلعفری و دادوه‌ری ویلایه‌تی جه‌زیره و بادیه ئه‌کره‌م قرباش ناسراو به مه‌لا مه‌یسه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی داعش کوژراون، کاتێـک له مزگه‌وتی شوهه‌دای ناوچه‌ی ئهلعهیازیـیه له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر کۆده‌بوونه‌وه."
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌که ڤیدیۆیه‌کی بۆردومانی فڕۆکه‌ی له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت له‌م هێرشه ئاسمانیـیه ئه‌بو عه‌لا ئهلعفری کوژراوه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌بو عه‌لا ئهلعفری ناوی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا محه‌مه‌ده و تورکمانێـکی شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ره.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئاگاداری هه‌واڵه‌که‌یه، به‌ڵام ناتوانێت هیچ لێدوانی له‌سه‌ر بدات.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ناتوانێت هه‌واڵه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پشـتڕاستبکاتهوه، چونکه پـێشـتر چه‌ندان جار حکومه‌تی عێراق هه‌واڵی کوشتنی ئه‌ندامانی داعشی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له دوایـیدا ده‌رچووه هێشـتا زیندوون.