دوای هێرشەکەی تورکیا، عێراق بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری وڵاتەکە دەکات لە تورکیا

دەزگای هەواڵی ئینای عێراق بڵاویکردەوە حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریداوە بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری عێراق بکاتەوە لە تورکیا بۆ ڕاوێژکردن، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیای بە تۆمەتی بۆردومانکردنی هاوینەهەوارێکی زاخۆ تۆمەتبار کرد.

دوای هێرشەکەی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی هەشت گەشتیار و برینداربوونی 25 کەسی دیکە لە هاوینەهەوارێکی زاخۆ، حکومەتی عێراق بڕیاریدا پڕۆسەی دەستنیشانکردنی باڵیۆزێکی نوێ بۆ تورکیا ڕابگرێت.

هەروەها فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەش کرد بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا بکات لە بەغداد و ناڕەزایی دژی هێرشەکە دەرببڕێت.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئینا وتیشی عێراق پلانی هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایەک دژی ئەو هێرشەی تورکیا تۆمار بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز