سامان نوح: تورکیا چاوەڕوانی بەغداد دەکات کەچی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکات

دوای ریفراندۆمە ئەنجام دراوەکەی هەرێمی کوردستان، پەرچەکرداری ولاتانی دراوسێ دەرکەوتن وهەڕەشەی ئابووری و لەشکری لە هەرێمەکە دەکەن، ئەگەر لەو ریفراندۆمە پەشیمان نەبیتەوە، لەبەرامبەردا کورد سوورە لەسەر سیاسەتەکەی.نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی سامان نوح کە زیاتر لە رۆژنامە عەرەبییەکان لێکدانەوە دەکات، پێی وایە "تورکیا چاوەروانی بەغداد دەکات کە بزانێت چی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوسا فشارەکانی ئەوانیش دەردەکەوێت، چاوەڕوانی دوا هەڵوێستی بارزانیش دەکات" سامان لای وایە ئێستا کاتی ئەوەیە کە سیاسی کورد "ریزەکانیان پتەو بکەن، لێدوانەکانیان هێور بکەنەوە، هەردوو وتاری سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت وتاریکی هێور بوون، ئەوەش بە قازانج دەکەوێتەوە".

تورکیاو هەرێمی کوردستان ئاڵویری بازرگانیان لەنێوانیاندا هەیە، هەروەها گرێبەستی نەوت وگازی درێژ خایەن، ئایا ئەوە کار ناکاتە سەر هەڵویستی تورکیا. سامان لای وایە بیری نەتەوە پەرستی لە تورکیا زاڵە. دەشڵێت "لەو باوەڕەدا نیم ئەوە کار بکاتە سەر بیروڕای تورکیا، مەسەلەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاو مەسەلەی نەتەوە پەرستی هیچ لە مپەرێکی لەبەردەمدا نییە، تورکیا چاوەڕوانی کردارەکانی عێراق دەکات دەرهەق بە هەریـمێ كوردستان."

سەبارەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە کورد بەدۆست دەزانن، بە تایبەتی ئەمریکا، تۆبڵیی رێگە بدەن پشێوی روو بکاتە ناوچەکە، سامان وتی "رای ئەوان روونە کە لەگەڵ ئەو ریفراندۆمەدا نەبوون، هێشتا هەڵوێستیان ناڕوونە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سامان نوح