هەزاران مەسیحی، ئەوانەی لە سەرەتای مانگی ئاگوست لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق لە گوندەکانیان پەڕیوە بوون کاتێک ملیتانەکانی ئیسلامی عێڕاق و شام هێرشیان کرد، ژراونەتە نێو کوردستان. و گەلێک لە ئەوان لە ئەو بیرە دان کە نەگەڕێنەوە.
خالیس باربار، مەسیحی یەکی عێڕاقی کە نوێنەری کۆمەڵی مەسیحی یەکانی شاری دێرینی نەینەوایە، لە شاری هەولێرڕا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە سەرەڕای یارمەتی لە لایەن کاربەدەستان و رێخراوەکانی ناحکومەتییهوه، دۆخی ئەوان لە ئەوپەری خراپی دایە.
((باربار))
"گەلێک خەڵک لە هۆتێلە و موتێلەکان و هی دیکەش لە قوتابخانەکانن، هەر بنەماڵەیەک وای بۆ هاتۆته پێش کە لە ژووری قوتابخانە دا بژێت، و گەلێکی بەرچاوی دیکهش لە باغچە و لە کلیسا دا دەژین."
باربار لە گەڵ بنەمالەکانی ئەو مەسیحی یانە لە پێوەندی دابوە کە شارۆچکەی قەەرە قۆش دا ماون. ئەو دەڵێت ملیتانەکان زۆربەی دووکان و ماڵەکانیان تاڵان کردوون. ئەو دەڵێت یەکیک لە ڕێبەرانی ملیتانەکان، ناسراو بە داعش، ماڵەکەیان داگیر کردووە.
((باربار))
"ئێمە له ئهوێ ٢٠ یان ٣٠ بنەماڵەمان ههیه؛ ئەوان نەیان توانی ئهوێ جێ بێڵن چونکە لە خەو دابوون یان ئەوان پوول یان ئوتوموبیل یان شتێکی لە ئەو بابەتەیان نیە، بۆیە ئەوان هێشتاش له ئهوێ ماون و داعش ئیستا ئەوە دەستیان پێکردوە بە دزی بچنە نێو دوکانەکانو خۆیان بە گەلێک مالانی ئەوێ دا دەکەن و ئەوەی لە ماڵ و دوکانەکان دا بێت دەیدزن، وەک کەرەسەکانی کارەبایی، وەک کامپیوتێران، وەک تەلەفۆن، وەک خۆراک. بۆیە، ئەوان هەموو دوکانەکانی قەرەقۆشیان بە تاڵ کردووە."
ئەو دەڵێت گەلێک عەڕەبی خۆجێی زۆریان بۆ هێناون کە تێکەڵ بە ملیتانەکان بن، بەڵام ئەوان لە بەرامبەر وەک خۆیان دەیبینن حکومەتی نەیاری شیعە بە ڕیبەری سەرۆک وەزیر نووری پشتیوانی لە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەکەن.
ڕێبەرانی دەوری جیهان هێرشەکانی توندەڕەوانی داعشیان لە دژی کەمینەکانی مەسیحی و یەزیدی مەحکوم کردووە.
ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ٨ی ئاگوست، لە ترسی ژینوساید دەستی بە بۆمبارانی شوێنەکانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای عیراق کرد، لە حالێکدا تێکەل بە ههڵمهتی گهیاندنی ئا و خواردهمهنی تەنگەتاوی نێونەتەوەیی بۆ ئەو یەزیدییانە دەبێت کە لە شوێنی دوورە دەستی عیراق لە شنگال دا گیریان خواردوە.
مێتین کۆراباتیر، کاربەستێکی پێشووی ئاژانسی بەرزی پەناخوازانی یو ئێن کە ئێستا ڕێکخراوێکی ناحکومەتی لە تورکیا بەڕیوەدەبات، دەڵێت هێندێک یەزیدی سەرەئەنجام توانیان دەرباز بن.
((کوراباتیر))
"ئێمە لە راستی دا شاهیدی کارەساتێکی گەورەین. سپاس بۆ هەوڵەکانی حکومەتی ئەمەریکا و گرووپەکانی کورد و هێندێک وڵاتانی دراوسێ، ئێستا هێندێک کەس توانیویانە کێوهکانی شنگال چۆل بکەن. لە تورکیا، ئێمە نزیکەی ٢،٠٠٠ کەسمان لە ناوچەی سلوپی لە سەر سنووردا هەیە و ئەوان لە لایەن شارەداری خۆجێی و ڕێکخراوەکانی ناحکومەتی یەوە یارمەتیان پێدەکردرێن. بەڵام ئێمە، بە پێی ڕاپۆرتەکان، گوێبیست دەبین کە هەزاران کەس کە زۆرینەیان یەزیدین لە سنووری لای عێراق چاوەڕێن کە بچنه لای دیکهی سنوور."
سێ شەمە واشنگتن کوتی ١٣٠ ڕاوێژکاری لەشکری دیکەی بۆ هەوڵێر ناردووە بۆ ئەوەی ڕادەی قەیرانەکە هەڵسێنگێنن و پەناخوازان بە جێگای سڵامەت بگەیەنن. ئەمەریکا جەختی کردوە کە حکومهت هیچ لەشکری شەڕەوان بۆ ناوچەکە نانێرێت.
میلیتانەکانی ئیسلامی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناوچەیەکی زۆریان لە خۆرهەلاتی سوریا و باکووری ڕۆژئاوای عێراق گرتووە و حکومەتی "خەلافەت"ی ڕاگەیاندووە.