عەبدولباری زێباری: پاکجی چاکسازی عەبادی مەرامی سیاسی لە پشتە

لە هەنگاوێکی تری پرۆژەی چاکسازی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عیراق، ژمارەی وەزارەتەکانی حکومەت لە 33 وەزارەتەوە بەرەو 22 وەزارەت کەمکرایەوە، دوو لە وەزارەتەکان پشکی کوردبوون، ئەمە جگە لە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران کە ئەویش بۆ کورد بوو. ئایا مەبەستی ڕاستەقینەی عەبادی لەم چاکسازییە چێیە ؟ ئایا حیزب و پێکهاتەکانی تری عیراق بۆ هێچ ناڕەزاییەکیان دەرنەبڕیوە لەم دەمەی بەناوی چاکسازییەوە مافەکانیان دەخورێت ؟

عەبدولباری زێباری ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت دەبوایە هەرێمی کوردستانی عیراق بەتوندی دژ بە بڕیارەکانی عیراق ڕابوەستایە.لەمەڕ بەفیرۆدانی پوستی جێگری سەرۆك وەزیر ، کورد زیانی پێی دەگات. گوتیشی ناتوانین لە ئیستاکەدا بڵێین مەرامی ئەساسی پرۆژەکەی چێیە بەڵام مەترسی لە دۆی ئەو بڕیارانە هەیە و زیاتریش لە هەفتەکانی داهاتوودا درووست دەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ عەبدولباری زێباری