دکتۆر ئەمین بەکر محەمەد: عێراق لە دۆخێـکی زۆر خراپدایە

Iraqi security forces and allied Sunni tribal fighters help trapped civilians get to safer areas, in Ramadi, 70 miles (115 kilometers) west of Baghdad, Iraq, on Jan. 2, 2016.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕاپـۆرتێـکی لەسەر قوربانیـیەکانی عێراق بڵاوکردەوە، تیایدا دەڵێت لە ماوەی نێوان مانگی یەکی سـاڵی 2014 هەتا کۆتایی مانگی دەی سـاڵی 2015 ، زیاتر لە 18 هەزار کەسی عێراقی کوژراون و نزیکەی 40 هەزاریش برینداربوون و زیاتر لە 3 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.

دکتۆر ئەمین بەکر محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت قوربانی خەڵکی سیڤیل زۆر زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە. دەڵێت ئەمە زەنگێـکی مەترسیدارە و عێراق لە ئێسـتادا لە دۆخێـکی زۆر خراپدایە و پـێویستە زۆر بە زوویی چارەسەربکرێت، ئەگەرنا ئەوا ژیانی خەڵکی لە مەترسیدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر ئەمین بەکر محەمەد