نەجیبە نەجیب سەبارەت بە هەدەردانی سامانی گشتی دەڵێت هێشتا هیچ پرۆژە یاسایەک لەبەر دەستی پەرلەمانی عێراقدا نیە

سەبارەت بە گەڕانەوەی پارە بەهەدەردراوو و دیارنەماوەکانی عێراق بە گشتی و هاوکات هەرێمی کوردستانیش، شارەزایان رای جیاوازیان هەیە. هەندێک پێنوایە کە دەبێت پرۆژەیاسایەک بخرێتەگەڕ بۆ بەرپاکردنی لێپێچینەوەو بە دوداچونی کرداوری بەدوای ئەو پارەو سامانە گشتیانەدا و گەڕانەوەی بۆ گەنجینەی دەوڵەت و هاوڵاتیان. بەڵام هەندێکی دیکە دەڵێن تا ئێستا ئەو پرۆژە یاسایە بوونی نیە و تەنها کۆمەڵێک لیژنەی پەرلەمانین بەدوای ئەم پرسەدا دەڕۆن.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا خاتوو نەجیبە نەجیب سازکردووە.

خاتوو نەجیبە دەڵێت "لەم خولە پەرلەمانییەدا هێشتا هیچ پرۆژە یاسایەک لەبەر دەستی پەرلەماندا نیە بەناوی پرۆژە یاسای بە هەدەردانی مالی و گەڕانەوەی پارە، بەڵکو لیژنەیەک هاتۆتە دروستکردن، ئەو لیژنەیە بۆ پێداچوونەوەی ئەو پارانەیە کە هاتۆتە هەدەردان".

هەروەها دەڵێت "سەبارەت بە دانانی یاسای نەوت و گاز، ئەڤە کەموکوڕی حکومەتا عێراقی فیدراڵە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە......

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ نەجیبە نەجیب