زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراقی ده‌ڵێت"به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه چوار سكاڵا له‌سه‌ر كاك مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد تۆماركراون و ئاماژه بەوه‌ش ده‌كات،ئه‌گه‌رچی كاك مه‌سعود بارزانی له‌پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه به‌ڵام سكاڵاكان به‌ناو له‌سه‌ر ئه‌و تۆماركراون و هه‌ر له‌سه‌ری ده‌مێنێت یا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی نوێنه‌ری یاسایی بنێرێته به‌رده‌م دادگا.
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراقی له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراقی كرد و جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و سكاڵایه پوچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نها ڕونكردنه‌وه‌ی دادگا بوو وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ حكومه‌تی عیراقی كه تا لایه‌نی هه‌رێم وه‌ڵامی دادگا نه‌داته‌وه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوری بوون یا ناده‌ستوری بونی ڕیفراندۆم ناده‌ن."
ڕۆستایی وتیشی"به‌ته‌نها ئه‌و سكاڵایه نیه به‌ڵكو به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه تا ئێستا چوار سكاڵا له‌سه‌ر كاك مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا كه دووانیان هی حكومه‌تی عیراقیه‌و و ئه‌وانی تر هی په‌رله‌مانتارن له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه سكاڵایان تۆماركردوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق دەشڵێت "ئه‌گه‌رچی كاك مه‌سعود بارزانی له‌پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه به‌ڵام سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و تۆماركراون و هه‌ر له‌سه‌ری ده‌مێنێت یا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم یا جه‌نابی كاك مه‌سعود بریكاری یاسایی بنێرێته به‌رده‌م دادگا.
سه‌باره‌ت به بێلایه‌نی دادگای فیدراڵی له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد؟زانا ڕۆستایی دەڵێت "له دوو ساڵی ڕابردودا دادگای فیدراڵی هه‌وڵی داوه یاساییانه و پڕۆفیشناڵانه و دوور له كاریگه‌ری سیاسی كاری خۆی بكات.
ڕۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی حكومه‌تی عیراقی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوری بوون یاخود ناده‌ستوری بونی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند تا هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دادگا نه‌داته‌وه بۆچونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ناڵێن،هه‌روه‌ها هه‌ر دوێنێ دادوەر ئه‌یاس سامك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"سكاڵاكه وه‌ك خۆی ماوه و پوچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هه‌رێمی كوردستانن له‌وباره‌یه‌وه."
Your browser doesn’t support HTML5