سەعد حەدیسی: لەم قۆناغەدا گفتوگۆ سیاسی‌و حكومییەكانی هەرێم‌و عێراق له‌ئاستی باڵا سەركەوتوو نابێت

سەعد حەدیثی

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی ده‌ڵێت"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆسیاسیه‌ باڵاكانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد،به‌ڵام كاری ئه‌و لیژنه‌ هونه‌ریه‌ هاوبه‌شانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیان بده‌ین ڕه‌نگه‌ ببێته‌ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی باڵای سیاسی حكومی."

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"ئه‌و وه‌فده‌ی هاتبونه‌ به‌غداد و چاویان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وت،وه‌فدێكی حیزبی بوو كه‌ له‌نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم پێكهاتبوو،له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا له‌وانه‌ پڕۆسه‌ی وردبینی كردنی ناوی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان،تا له‌زوترین كاتدا فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم مافی خۆیان كه‌ موچه‌كانیانه‌ پێبگات،بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كاری هاوبه‌شی هه‌ردولایه‌ له‌سه‌ر ئاستی لیژنه‌ هونه‌رییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێم تا له‌زوترین كاتدا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ته‌واو بێت."

وتیشی"هه‌روه‌ها باس له‌چه‌ند بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ندیدار كرا له‌وانه‌ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی ناردن و خه‌رجی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان،هه‌روه‌ك باس له‌كۆتایی هێنان به‌كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم كرا له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستور،هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و سه‌روه‌ری عیراق كرده‌وه‌."

سه‌عد حه‌دیسی ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ كۆبونه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی ئه‌منی،كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ ئه‌نجامدرا بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایش و ئاسایشی سنوره‌كان،ئه‌مه‌ش به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌فدی هاوبه‌شی حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئاسایشی سنوره‌ به‌ده‌ست هات،ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا."

سه‌باره‌ت به‌كاتی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر ئاستی باڵای سیاسی و حكومی سه‌عد حه‌دیسی وتی" وای ده‌بینین كه‌ ئه‌م كارانه‌ی نێوان تیم و لیژنه‌ هونه‌ریه‌ تایبه‌تیه‌كان كارێكه‌ به‌شێوه‌ی خشته‌ و ڕیزبه‌ندی،واتای ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری و كاری هاوبه‌شی لیژنه‌كان یه‌كلایی كرانه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، له‌ قۆناغی دواتردا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسیه‌كان ."

حه‌دیسی باسی له‌وه‌شكرد"ڕه‌نگه‌ له‌ئێستادا ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆسیاسیه‌كان به‌ربه‌ستیان له‌برده‌مدا هه‌بێت و له‌كارخرابن، چونه‌ ناو گفتوگۆسیاسیه‌كان له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد،به‌ڵام كاری ئه‌و لیژنه‌ هونه‌ریه‌ هاوبه‌شانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیان بده‌ین ڕه‌نگه‌ ببێته‌ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی."

ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد؟ سه‌عد حه‌دیسی وتی"له‌ڕاستیدا ئێمه‌ له‌ئه‌نجامدا له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی ده‌ڕوانینه‌ ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌پێویسته‌ چاره‌سه‌رییان بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم.

وتیشی"هه‌روه‌ك ده‌زانن له‌هه‌رێم په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌ستور هه‌یه‌،وه‌ ئێمه‌ دواجار هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ ئه‌و كێشه‌ و ناكۆكیانه‌ تێپه‌ڕێنین و چاومان له‌وه‌بێت چی بكه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێم،به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی له‌هه‌رێمدان،وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و كێشه‌ و ناكۆكیانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمدا هه‌یه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ نه‌بێت كه‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم تا هاوڵاتیانی هه‌رێم زیان نه‌كه‌ن و مافی خۆیان پێبگات به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی موچه‌،چونكه‌ ئاگادارین به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌ یاخود بڕینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌موچه‌كانیاان ژیانیان سه‌خت بووه‌."

هه‌روه‌ها حه‌دیسی وتی"بۆیه‌ نامانه‌وێت ئه‌و كێشه‌ ناوخۆییانه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران و ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زوه‌ كاری وردبینی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واو بێت له‌و ڕوه‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

به‌شێك له‌ وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی