زانا ڕۆستایی لە بارەی پـرۆژەیەک بۆ یارمەتیدانی ئێزیدیەکانی قوربانی دەستی داعش دەدوێت

لە پەرلەمانی عێراق گروپـێک لە پەرلەمانتارانی کورد پـرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو ئێزیدیانەی قوربانی دەستی داعش بوون. بەپـێی پـرۆژەکە پـێویستە ئەو ئێزیدیانەی لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە، وەکو زیندانی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.

زانا ڕۆستایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت باشترین ڕێگە بۆ پـێشکەشکردنی ئەم پـرۆژەیە بۆ پەرلەمان تاوەکو دەنگی لەسەر بدات، ئەوەیە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانەوە پـێشکەش بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ زانا ڕۆستایی