دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت"حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاست ناكات و درۆ ده‌كات و خوا ڕووی ڕه‌ش بكات ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستگۆ بوایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌بوو چوار ساڵ بوایه پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی بناردایه.ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و كورد زه‌لیل و زه‌بون بكات."
شه‌وی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك لهپهیامێكدا بۆ موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نوسیبووی"ناڕەزایەتیەکانمان لێرە و لەوێ بیست ،ناتوانم هەمووان ڕازی بکەم، بەشێک پێیان ووتم مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێم مەکە ووتم باشە لەگەڵ کێ مامەڵە بکەم لەگەڵ حزبەکان یان کێ،دامانبوو لەگەڵ دەسەڵاتی پارێزگاکان مامەڵە بکەین لە پڕۆژە یاسای بودجەش دامانابوو ، بەڵام سەرجەم فراکسێۆنە کوردیەکان کۆبوونەوەو ئەوەیان ڕەتکردەوە."
به‌ڵام دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"خوا ڕووی ڕه‌ش بكات،حه‌یده‌ر عه‌بادی درۆ ده‌كات ئه‌و پیاوه پیاوێكی درۆزنه من ده‌یان جار وتومه،ڕاست ناكات ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و فڕێی بدات وه‌ك پارێزگاكانی تری عیراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات."
دكتۆر موسه‌نا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاست ده‌كات و مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بوو با لیژنه‌یه‌كی بناردایه خۆی لهبهرێوهبهرایهتیهكان موچه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكردایه به‌ڵام ئه‌و درۆ ده‌كات."
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت"لە بودجەش پێم وایە هەڵیانگرت،باشە ئەمانە ڕوویدا ، ئێمەش دەمانەوێت لەگەڵ لایەنێک مامەڵە بکەین دڵنیابین لەگەیشتنی موچە بۆ فەرمانبەران ، چۆن دڵنیان لە پارێزگاکانی تری عێراق دەگاتە پارێزگاکان."
به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت"ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێم درۆده‌كات ئه‌و له‌ناو بودجه‌دا به پارێزگاكانی باكوری عیراق ناوی هه‌رێمی كوردستانی بردبوو ئێمه ئه‌وه‌مان لادا،دوای ئه‌وه‌ی بهدهبابهوه به‌سه‌ر له‌شی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه‌ركوكی داگیركرد،ئێستا ده‌یه‌وێت ئێمه له‌به‌رخاتری دوو تیكه نانی درۆ و حه‌رام ئه‌وه‌ی لێ قبوڵ بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه به‌پێی ده‌ستور دیاری كراوه و بڵێین فه‌رموو جه‌نابت موچه دابه‌ش بكه."
د.موسه‌نا وتیشی"ئێمه چوار ساڵه شه‌ڕی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌ردوو حكومه‌تی نه‌عله‌تی و گه‌نده‌ڵ كه‌دێته سه‌ر به‌شی خه‌ڵك درۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن فراكسیۆن وا و فراكسیۆنه‌كان وا."
به‌بڕوای دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ڕێكه‌وتنی نهێنی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد كراوه و ده‌ڵێت"ژێر به‌ژێر له‌سه‌ر بودجه و موچه ڕێكه‌وتون وه كاتی هه‌ڵبژاردنه بێگومان پشتی یه‌كتر ناده‌ن له زه‌وی."
پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد جه‌ختیان له‌سه‌ر وته‌كانی عه‌بادی ده‌كرده‌وه كه پێش نه‌ورۆز فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوو موچه وه‌رده‌گرن به بێ پاشه‌كه‌وت."
د.موسه‌نا ئه‌مین به‌پێویستی ده‌زانێت،ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان و موچه خۆران بكه‌ن و ده‌ڵێت"سه‌د له‌سه‌د پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن،من ئه‌وكاته و چه‌ند جاریش پێم وتون بڕوا به عه‌بادی مه‌كه‌ن ئه‌و درۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بوایه چوارساڵه پاره‌ی جوتیارانی ده‌نارد كه‌هه‌موو جارێك هه‌رده‌ڵێ به‌سه‌رچاو ئیشه‌ڵا ده‌ینێرم و نهشیناردووه،به‌ڵام به‌داخه‌وه موزایه‌داتی حیزبی زاڵ بوو ئه‌و جۆره لێدوانانه‌یان ده‌دا."
Your browser doesn’t support HTML5