هاوکات لەگەڵ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق حەیدەر عەبادی بۆ هەردوو وڵاتی ئێران وتورکیا، سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ دروست بوونی ئاڵؤزی و گرفتی ئابووری بەهۆی گەمارۆئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە. هاوکات عێراقیش پشتگیری ئەو بڕیارەی ئەمریکای کردووە. وەک لە میدیاکان بڵاو کراوەتەوە عەبادی بڕیارە دۆسێی ئاو لەگەڵ ئەو دوو ولاتە تاوتوێ بکات کە ساڵانێکە بوونەتە هۆکاری وشک بوونی چەندین سەرچاوەی ئاوی لە ناو عێڕاقدا. لەم راپۆرتە شیکارییە، کە پشت بەستراوە بەوتوێژ لەگەڵ شیکەرەوەی سیاسی ساڵح حەمدانی. ئەگەرەکان باس کراون، ناوبراو لای وایە کاتێکی گونجاوە بۆ تاو و توێی ئەو بابەتە، دەشڵێت "تورکیاو ئێرانیش روبەڕووی قەیرانێکی ئابووری قورس بونەتەوە، ئێستا عێراق ئەگەر وەزیرێکی دەرەوەی کارای هەبوایە، کاتی ئەوەیە ئەو دۆسێیە لەگەڵ تورکیا یەکلا بکەنەوە، بەهۆی ئەو هەموو بازرگانییە زۆرەی نێوانیان."
سەبارەت بەوەی ئایا سەردانەکەی عەبادی لەو کاتوساتە ناگاتە ئەوەی کە لەو پشتگیری کردنەی ئەمریکا پاشگەز بوبێتەوە، حەمدانی پێی وایە عێراق ناتوانێت لە قسەی ئەمریکا دەربچێت "هەرولاتێک لە قسەی ئەمریکا دەربچێت زیانی پێ دەگات، تورکیا بە نمونە، تەنانەت عێڕاق ئەگەر لاساری وا بکات، ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر ئەویش." هەروەها عێڕاق دنیایەک بەرژەوەندی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە "لەبەر ئەوە عێراق هەرگیز ناتوانێ لە دژی ئەمریکا بڕیار بدات".
سەبارەت بە دامەزراندنی حکەمەتی نوێی عێڕاقیش ناوبراو دەڵێت "تەنها حکومەتێک سەردەکەوێ کە ستراتیژێکی قووڵی هەبێت، دوور بێت لەو بەش بەشێنەیە، کە ئایندی عێراقی بەو دۆخەی ئێستا بردووە."
Your browser doesn’t support HTML5