پاش چەند مانگێک چاوەڕوانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبوو کە گەورە لیستی پەرلەمان خۆی بناسێنێ و بتوانێت حکومەتی ئایندە دابمەزرینێت، هەرچەند دوو لیست خۆیان بە خاوەنی گەورە لیست دەزانن.
لەم وتویژە لەگەڵ شارەزای بواری سیاسی و تایبەتیش لەسەر عێراق، یاسین تەها پێی وایە ماوەیەکی کە دەخایەنێت تاوەکو حکومەت پێک بێت یان لیستی گەورەی پەرلەمان. پێشی وایە بە دروست بونیشی زەحمەتە بەرگە بگریت و بەردەوام بێت "تاوەکو باڵی چەکداری لە بەرەیەک بێت و باڵی خاوەنی شەقام لەبەرەیەکی تر بێت، لەو باوەڕەدا نیم بتوانن حکومەتێکی تۆکمە پێک بهێنن".
کورد تا شەوی رابەدووش نەچووەتە بەرەی مالکی و عەبادییەوە، هەرچەندە برێت مەگۆرگ نوێنەرانی پارتی و یەکێتی دیوەو لەگەڵیشیان کۆبووەتەوەو دەنگۆکان وا بڵاوە کە ئەمریکا خوازیارە کوردیش پشتیوانی لیستەکەی عەبادی بکات کە بە بەرەی ئەمریکا ناوزەد دەکرێت، لە بەرامبەر بەرەی ئێران کە نوری مالکی وهادی عامری نوێنەرایەتی دەکەن. یاسین پێی وایە "کورد شارەزاترەو پێویستە نەخلیسکێتە نێو شەڕی ماڵی شیعییەوە کە دەیانەوێ شەڕی نێو ماڵی خۆیان بکەنە شەڕی پێکهاتەکانی تریش، بڕیار دان و ساخبونەوەی کوردیش لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئاستەنگی خۆی هەیە."
Your browser doesn’t support HTML5