دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێکهێنرا ،ڕائید فەهمی ئەندامی لیستی سائیرون کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات و یەکێکە لەپێکهينەرانی دوو لیسته گەورەكهی ناو پەرلەمانی عیراقی باس لە پێکهينانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراقی دەکات و دەڵێت" ئێستا کوتلەکە ئامادەیە بۆ ڕاسپاردن ، بەمەبەستی پێکهينانی حکومەتی داهاتووی عیراق،لەبارەی بەشداری نەکردنی لایەنە کوردییەکانیش بهتایبت دوو لایهنی سهرهكی(پارتی و یهكێتی) دەڵێت، ڕاستە بەشدارییان لە هاوپەیمانێتی نەکردووە بەڵام بەدڵنیاییەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عیراق دەکەن خۆیان لەوە جەختیان کردۆتەوە."
ڕائید فەهمی کە ئیستا ئەندامی هاوپەیمانێتی چاکسازی و بنیادنانەوەی عیراقە لەسەر لیستی سائیرون کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات لەبارەی پێکهينانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراقیەوە دەڵێت" پێکهێنانی ئەم کوتلەیە پاش چەندین کۆبونەوە بوو کە ماوەکەی کەم نەبوو،سەرەتابناغەی پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرەی بابل کەسەرەتا بەناوی هاوپەیمانی چوار قۆڵیبوو کەپيکهاتبوو( لە سائیرون و حیکمە و وەتەنیە و نەسر) ئێستاش پێکهاتووە لەنوێنەری کەمە نەتەوایەتتیەکان و بەرەی تورکمانی، کوتلەکە ڕێکەوت لەسەر پڕۆژەیەکی چاکسازی نیشتمانیبەبڕوای من ئێستا ئەم کوتلەیە ئامادەیەبۆ ڕاسپاردنی پێکهێنانی حكومەتی نوێی داهاتووی عیراق."
سەبارەت بەوەی بۆچی لەدوای ڕاگەیاندنی کوتلەکە، بەشيک بە کوتلەی بەرەی ئەمریکایان ناودەبرد؟ڕائید فەهمی وتی"ئەمە پڕۆژەیەکی عیراقی بوو بەڵام ڕۆڵی ئەمریکاو وڵاتانی هاوپەیمانان هەبوو ئەوەش بەمانای ئەوە نا ڕۆلیان لەبڕیاردان هەبوبێت بەڵکو ڕۆڵیان لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان هەبوو وە پڕۆژەکە بە ئیجابی دەبینن ئەمریکاش ئەم پڕۆژەیە بە شایستەی پشتیوانی دەزانێت بەڵام هەوڵە سەرەکیەکە هی لایەنە سیاسیە عیراقیەکان خۆیانە."
فەهمی جەختی کردەوە" ئەم کوتلەیە پێکهات دور لەهەموو کاریگەریییەکی دەرەکی ، ڕەنگە ئەمەش هۆکاری ئەوەبێت کە ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان بە ئیجابی لەم پڕۆژەیە دەڕوانن چونکە پڕۆژەکە جەخت لەسەر بڕیاردانی عیراقیەکان بەسەربەخۆی دەکاتەوە دوور لە هەر جەمسەرێکی هەريمی یاخود هەر کاریگەری نێودەوڵەتی."
دەربارەی هۆکاری بەشداری نەکردنی دوو لایەنە سەرەکیە کوردیەکە( پارتی و یهكێتی) لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراق، ڕائید فەهمی ڕایگەیاند" کوردەکان پەیوەندییان لەگەڵ هەموو لایەنەکان باشە، هەرچەندە بەشداریان لەهیچ کوتلەیەکدا نەکرد،بەڵام بەدڵنییاییهوه لەهەموو حاڵەتەکاندا بەشداری دەکەن لە پێکهينانی حکومەتی داهاتووی عیراق کەلەدواتردا پيکدەهینريت.خۆشیان جەختیان لەوەکردۆتەوە."
فەهمی باسی لەوەشکرد" لەپێش پێکهێنانی کوتلەکە بانگهێشتی دوو لایەنە سەرەکیە کوردەکە( پارتی و یەکێتی) کراوە، هەتا خۆشیان پەیوەندییان هەبووە و داواکارییەکانیان بەخاڵ پێشکەش کردوین( لەچوارچێوەی وەرەقەیکی داواکاریدا)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری نەکردنیان لەهەر کوتلەیەک لەو کوتلە گەورانە هەڵوێستیان دەنرخێنین چونکە نایانەوێت لەم کاتەدا ببنە "تەرەفی"لایەک، بەڵام خۆیان جەختیان لەوە کردۆتەوە ئامادەن بەشداری بکەن لە حکومەتی داهاتووی عیراق ، هەڵوێستیان و پێگەیان ئۆپۆزسیۆن نابێت لەحکومەتی داهاتووی عیراقدا."